بەهۆی دروستکردنی بەنداوێکەوە لە سەردەشت 90%ـی ئاوی زێی بچووک کەمی کردووە

26-02-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
ئاوی زێی بچووک لە سنووری پشدەر
ئاوی زێی بچووک لە سنووری پشدەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک کە لەسەر زێی بچووک لە قەزای پشدەر پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ماسی هەیە دەڵێت، ساڵی رابردوو بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران 16 ملیۆن دینار زیانی کردووە. قایمقامی پشدەریش دەڵێت، زێی بچووک کۆتایی هاتووە.
 
عەلی حەسەن، خاوەنی پڕۆژەی ماسی بە رووداوی گوت، "لە پێنج گۆمی ماسی چواریانم راگرتووە، دوو ساڵە بەهۆی بەنداوەکەی ئێران لێرە ئاو نەماوە، دوو ئینجم ئاو هەیە بەشی گۆمێکیش ناکات."
 
لە ساڵی 2017ـەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەنداوی کۆڵەسەی لە شاری سەردەشت لەسەر زێی بچووک دروستکردووە، ئەوەش
رێژەی ئاوەکەی لە باشووری کوردستان نزیکەی 90% کەمکردووە.
 
مارف مەحموود، بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی خاس دەڵێت، "لە کاتی وەرزە وشکەکاندا کە ئاو زۆر پێویستە، رێژەی ئاوەکە بەشێوەیەک کەم دەبێتەوە نە گونجاوە بۆ پڕۆژەکانی ماسی و کشتوکاڵ نە بەشی پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە دەکات، ئەگەری هەیە لە ساڵانی داهاتوودا خراپتربێت لە ئێستا."
 
کۆی گشتیی ئاوی گلدراوەی زێی بچووک لە خراپترین دۆخی بەفر و باراندا لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە یەک ملیار مەترسێجا.
 
ئەبوبەکر بایز، قایمقامی پشدەر بە رووداوی راگەیاند، "پێمانوایە زێی بچووک کۆتایی هاتووە، دروستکردنی بەنداوەکان مەترسیی جیددی دروستکردووە لە باشوور [ـی کوردستان] کێشەی بۆ ئاوی قەڵادزێ دروستکردووە کە لە 95%ـی ئاوی قەزاکە دابین دەکات، ساڵانە گرفتی کەمئاوی هەیە."
 
سەرچاوەی ئاوی زێی بچووک بەرزاییەکانی چیای قەندیلە لە گوندی کونەمشکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە 400
کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و لە گوندی هەزەنە دێتە باشووری کوردستان و بە قەزای پشدەر تێدەپەڕێت، لە ناوچەی دەربەندیشەوە
دەڕژێتە بەنداوی دووکانەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.