رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا دەوروبەری سێ گوندیان لەنزیک چیای گارە و دوو گوندی دیکەیان لە سنووری زاخۆ بۆردوومان کرد.
شەعبان بەرواری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە رووداو راگەیاند "کاژێر 13:00 فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار گوندی سیانێ و ئەرگنێ-یان لە چیای گارە بۆردوومان کرد، جگە لەوەش گوندی چەم رەبەتێ ھەر لە زنجیرە چیای گارە بۆردوومان کراوە".
سەبارەت بە زیانەکان، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە گوتی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبووە.
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، دوو گوندی بانکی سەروو و بانکی خوارووش لە سنووری باتیفا سەر بە زاخۆ بۆردوومان کراون.
رۆژی 23ی ئەم مانگە فڕۆکەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا چوار گوندی سنووری ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد. بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی چەمانکێ و دینارتەش رایانگەیاند، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
نزیکەی 20 ساڵە تورکیا ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکات. لە سێ ساڵی رابردوودا 33 هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون، وێڕای زیانی ماددیی بەردەوام کە بەر خەڵکی سنوورەکە دەکەوێت.
لە رۆژی 10ی شوباتی2021 تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی لە چیای گارە سازکرد و دوای چوار رۆژ کۆتایی پێهێنا، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆردوومانی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ