دژەتیرۆر روونکردنەوە لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش لە هەولێر دەدات

26-02-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دژەتیرۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەو هەواڵەی کە باس لەوە دەکات دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق "تیرۆریستێکی داعشیان لە هەولێر دەستگیرکردووە، دوورە لە راستییەوە". 
 
دژەتیرۆر لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، روونی کردووەتەوە، لە رۆژی 9-12-2020، لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا لەنێو شاری هەولێر "ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەناوی بەشار مستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی دەستگیرکرا کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنووری شاری بەغدا ئەنجامدابوو". 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان کە وێنەی چەکدارەکەی داعشی بڵاوکردووەتەوە، لە راگەیێندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە، "لەبەر ئەوەی ئەم تیرۆریستە لە سنووری پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانی کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی شاری بەغداوە بە فەرمی داوامان لێکرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24-2-2021 فەرمانی دادوەرمان بەدەستگەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستی هێزەکانی بەغدا کردەوە".
 
دەقی روونکردنەوەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:
 
لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوە: 
لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو. 

لەبەرئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان
2021/2/26

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت

زەوییەک لە سلێمانی کێشە دەخاتە نێوان پەروەردە و گرووپی کۆمپانیایەک

زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت و پێشتر لەسەر ناوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بوو. بەڕێوەبەری پەروەردە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات ئەگەر زەوییەکە بدرێت بە وەبەرهێنان.