لە سلێمانی 25 دیزاینی جلوبەرگی کوردی نمایشکران

رووداو - سلێمانی

لە بەردەرکی سەرای سلێمانی نمایشی جلوبەرگی کوردی بەڕێوەچوو، کوڕ و کچی شارەکە بە گەنج و منداڵەوە شێوەی جیاوازی جلی کوردی پارچە و ناوچەکانی کوردستانیان نمایشکرد.

جلەکان بەشێوازی نوێ دورابوون بەڵام رەسەنایەتی خۆیان پاراستبوو. لە نمایشەکەدا 25 جۆر دیزاینی جلی کوردی نمایشکرابوون.