رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و لە هەندێك پارێزگا ئەگەری هەرەسی بەفر هەیە.
بەگوێرەی گەشناسیی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025، لە پارێزگاکانی سێواز، ئەرزینگان، دێرسم، خارپێت، چەولیگ، موش، ئەردەخان، ئاگری، ئەرزەڕۆم، قەرس و مەڵەتی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و هەروەها تەم و مژ و سەهۆڵبەندان هەیە.
لە پارێزگای سێواز ئەمڕۆ پلەی گەرما لە نێوان سفر بۆ 7 پلەی سیلیزییە، لە وان لە نێوان سفر بۆ دوو پلەی سیلیزییە. لە مەڵەتی لە نێوان سفر بۆ 8 پلەی سیلیزییە. لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم و قەرس پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بۆ خوار سفر دادەبەزێت. لە ئامەد و سێرت 11 پلەیە و نیمچە هەورە، لە دیلۆک 12 پلە و لە روها 14 پلەیە و نیمچە هەورە.
لە راپۆرتی کەشناسیی تورکیا ئاماژە بەوە دراوە بەهۆی بەستنی رێگەکانەوە، هاتووچۆ لە سنووری هەرێمی سەرهەد ئەستەم بووە و پێویستە بەپێی ئەو رێوشوێنانەی دیاری کراون هاتووچۆ بکرێت. جگە لەوەش لەبارەی ئەگەری هەرەسی بەفر هۆشداری بۆ چەند پارێزگایەک دەرچووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ