رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان چەند گەنجێک لە رانیە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کەسێک کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.
مستەفا رەسوول، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ (یەکشەممە، 26-1-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "نزیکەی کاژێر 01:00 بەرەبەیان لە رانیە شەڕ لەنێوان چەند گەنجێک روویدا، بەهۆی بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن، کەسێک کوژرا و سێی دیکەش بریندارن.''
گەنجە کوژراوەکە ناوی ژیناڵ ئیبراهیمە و تەمەنی 22 ساڵە.
یەکێک لە بریندارەکان بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین "بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە."
هەتاوەکو ئێستا پۆلیس هۆکاری شەڕەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام دەگوترێت "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ