دەم پارتی بەربژێرەکانی باکووری کوردستان دەناسێنێت

26-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی دەڵێت، رۆژی 29ـی کانوونی دووەمی 2024، بەربژێرەکانیان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەناسێنن.
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26ـی کانوونی دووەمی 2024، ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە بارەگای سەرەکیی پارتەکەی لە ئەنقەرە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی ئەنجامدا و تێیدا تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا.
 
ئایشەگول دۆغان رایگەیاند، رۆژی 29ـی مانگ لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە ئامەدی باکووری کوردستان، بەربژێرە دەرچووەکانیان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی رێکخستنەکانیان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەناسێنن.
 
لەبارەی بەربژێرەکانیان لە گەورە شارەکانی تورکیا وەک ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، مەرسین و هاتای، ئایشەگول دۆغان گوتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتی کۆبوونەوە دەکەن بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەو شارانە و بەمنزیکانە بڕیاری پێویست دەدەن و ئەنجامەکەش بۆ رای گشتی رادەگەیێندرێت.
 
لە رۆژانی 13 و 14ـی ئەم مانگەدا هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکانی دەم پارتی لە پارێزگاکانی وان، ئەرزەڕۆم، جۆلەمێرگ، مووش، ئیدیر، ئاگری، چەولیگ، خارپێت، سێرت، ئامەد، مێردین، ئەرزینجان، شرنەخ و رووها لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوو. نزیکەی 100 هەزار ئەندام و لایەنگری دەم پارتی چوونە سەر سندووقی دەنگدان بۆ دەستنیشانکردنی سێ هەزار بەربژێر.
 
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە 31-3-2024 بەڕێوەدەچێت.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستاندا 30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان و زیاتر لە 1000 شارەوانی شارۆچکەکان هەن.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا ئاکپارتی 15 گەورەشارەوانی، جەهەپە 11 گەورەشارەوانی، هەدەپە 3 گەورەشارەوانی و مەهەپە 1 گەورەشارەوانییان بەدەستهێنا.
 
هەدەپە لە باکووری کوردستان 3 گەورەشارەوانی، 5 شارەوانی شار، 40 شارەوانیی شارۆچکەی بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا تەنیا پێنج شارەوانی لەدەست ماوە و ئەوانی دیکە قەییومیان بۆ دانرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی نزای نیشتمانی

سەرۆک بارزانی: جەوهەری دین، ئەخلاقە

سەرۆک بارزانی لە 'رۆژی نزای نیشتمانی' گوتارێکی پێشکێش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "جەوهەری دین، ئەخلاقە." ئەوەیشی خستەڕوو، "یەکدی قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمەیە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئایەتی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا."