رووداو دیجیتاڵ
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشینکراو و پلەکەشی بۆ بەرزترین پلەی سەربازی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزکرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.1.2022 جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، تەمەنی یاسایی خۆم تەواوکردووە و بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشینکراوم.
جەبار یاوەر، پێشتر وەکو گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە و دواتریش ئەمینداری گشتیی کاری کردووە و پلە سەربازییەکەی فەریق بووە و دەڵێ: "بە پلەی فەریقی یەکەم خانەنشینکراوم، کە بەرزترین پلەی سەربازییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان".
لەبارەی کارکردنی لەدوای خانەنشینبوون، فەریق یەکەمی خانەنشینکراو جەبار یاوەر گوتی: "بە نیازنیم لەماڵەوە دابنیشم، رەنگە لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی سەربازی یان ستراتیژی کاربکەم، هەروەها وەکو شارەزای سەربازی هاوئاهەنگیم لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن دەبێت و رەنگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش وەکو راوێژکار دەستبەکاربم".
جەبار یاوەر مەندە
ساڵی 1959 لەدایکبووە
ساڵی 1980 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووریی کشتوکاڵ بەدەستهێناوە
ساڵی 1991 بڕوانامەی لە کۆلێژی سەربازی بەدەستهێناوە
ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە
خێزاندارە و باوکی سێ کوڕ و کچێکە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ