لە 9 مانگدا زیاتر لە 167 هەزار منداڵ لە لوڕستان لەدایکبوون

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای لوڕستان ئاماری لەدایکبوون و مردنی 9 مانگی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.
 
فەریبورز ئەمیری پەرنیان، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، "لە 9 مانگدا 167 هەزار و 82 منداڵ لە پارێزگای لوڕستان لەدایکبوون کە 8 هەزار و 837 منداڵیان کوڕ و 7 هەزار و 945 منداڵیان کچ بوون".
 
فەریبورز ئەمیری پەرنیان ئاماژەی بەوە کرد، هەر لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 922 هاوژینی و هەزار و 39 جیابوونەوە لە پارێزگاکە تۆمارکراون.
 
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای لوڕستان لەبارەی رێژەی مردن لەپارێزگاکە گوتی، لەو ماوەیەدا 7 هەزار و 224 مردن لەو پارێزگایە تۆمارکراون کە چوار هەزار و 208 کەسیان پیاو و 3 هەزار و 16 کەسیشیان ژن بوون.
 
بە پێی دوایین ئامار، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان یەک ملیۆن و 760 هەزار و 649 کەسە.