رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو دەڵێت، بڕیارى بهشدارینهكردنی ئهندامێتى ئهو شهش کەسەی كه راگەیێندرا بوو ناتوانن بهشداریی كۆنگرهى نۆیهمى یهكگرتوو بكهن، راگیراوە، بەڵام داوایان وایە داواى لێبووردن له سهركردایهتى و رێكخستنهكانى حیزبەکە بكهن. یەکێک لە ئەندامەکانیش دەڵێت، "داوای لێبووردن رەت دەکەمەوە و بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم".
هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە یەکێک لە تەوەرەکانی رۆژی سێشەممەی کۆبوونەوەی ئهنجوومهنى سهركردایهتیى یهكگرتووى ئیسلامیی كوردستاندا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان بڕیارماندا بە راگرتن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەى کە تایبەت بوو بەو شهش ئەندامەی بهشداریکردنیان لە كۆنگرهى نۆیهمى یهكگرتوو هەڵپەسێردرابوو".
هادی عەلی دەڵێت، "داوامان کرد لیژنهى باڵاى ههڵبژاردنى ئهندامانى كۆنگره، پێداچوونهوە به مهرجهكانى ئهندامێتیی ئهو بهڕێزانه بكات و كارئاسانى بكات بۆ بهشداربوونیان له كۆنگرهى نۆیهمى یهكگرتوو. ئەو بەڕێزانەش سەرپشک دەبن لەوەی بەشداری لە کۆنگرە دەکەن یان نا."
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەش کرد، "داوامان وایە ئەوانەی لێدوانى نهخوازراویان بۆ میدیاكان داوە، داواى لێبووردن له سهركردایهتى و رێكخستنهكانى یهكگرتوو بكهن، بەڵام ئەمە تەنیا داواکارییە نەوەک مەرج بۆ بەشداربوونیان."
سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، ئەبوبەکر کاروانی، یەکێک لەو کەسانەی بڕیارى بهشدارینهكردنی لە ئهندامێتى کۆنگرە درابوو بە رووداوی گوت، "مەرج دانان بۆ بەشداریکردنی من و کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی لە کۆنگرە بەوەی داوای لێبووردن بکەین، بەوپەڕی قەناعەتەوە رایدەگەیێنم کە داواکردنی داوای لێبووردن رەت دەکەمەوە و بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم."
ئەبوبەکر کاروانی دەشڵێت: "ئەگەر بڕیاریش بێت داوای لێبووردنێک لەم چوارچێوەدا لە ئارادا بێت، دەبێت ئەو کەسانە داوای لێبووردن لە رێکخستنەکان و حیزبەکەیان و ئێمەش بکەن کە لە پشت پێشێلکردنی پەیڕەوی نێوخۆ و دەرکردنی بڕیارە ناپەیڕەویی و هەڵەکەوە بوون، نەوەک ئێمە کە دوای ئەوەی هەموو دەرگاکانیان لێ داخستین و ناوی بێبەشکراوەکان لەکۆنگرە بڵاوبووەوە و بوو بە پرسێکی رای گشتی، ناچاربووین روونکردنەوە بدەین و راستیی ئەوەی روویداوە بخەینەڕوو."
هەریەکە لە ئەبوبەکر کاروانی، ئەبوبەکر هەڵەدنی، مەولوود باوەموراد، محەممەد رەئووف، عەلی محەممەد و لوقمان جامیعی، ئەو شەش کەسایەتییەی یەکگرتوون کە بڕیاری دورخستنەوەیان درابوو.
رۆژی 21ـی ئەم مانگە، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ماوەی دوو ساڵە داخوازیەک هەیە لەلایەن کادیر و رێکخستنەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە لەبارەی پێویستبوونی رێوشوێنی لائیحی سەبارەت بە کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون بە ئەرکەکانی حیزب و ئۆرگانەکان بۆ کۆنگرەی نۆیەم".
لە راگەیێندراوەکەدا سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشكردبوو کە "ئەنجوومەنی جێبەجێکردن بڕیاریدا سێ پێوەر هەبێت بۆ ئەندامێتیی کۆنگرە وەک سەرەتاییترین ئەرکی ئەندام، لەوانە پابەندبوون بە بەشداریکردن لە ئیشتراکات و ئابوونە، پابەندبوون بە ئاڕاستە و مەنهەج لە لێدوان و کار، هەروەها پابەندبوون بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکان."
سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو گوتیشی: "ئەو بەڕێزانەی پابەندییان نەبووە بەو سێ خاڵەی سەرەوە، مافی ئەندامێتیی کۆنگرەیان نابێت. بەڵام بەداخەوە کەسانێک دەیانەوێت لێکدانەوەی هەڵە بۆ بکەن و بەمەبەست یان بە نەزانی خۆیان، سۆشیال میدیایان سەرقاڵ کردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ