دوای 38 ساڵ رووفاتی گەنجێکی کورد لە فاوەوە گەڕێنرایەوە سلێمانی
رووداو دیجیتاڵ
دواى 38 ساڵ له بێسه‌روشوێنبوون، تەرمی گەنجێکی کورد لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی شاری بەسرە دۆزرایەوە.
سۆران ئیبراهیم بە رێگەی پەیجێکی تیک‌تۆک ناوی براکەی لە لیستی مانگی سووری عێراق دەدۆزێتەوە، کە تایبەتە بە قوربانییانی گۆڕێکی بەکۆمەڵی بەسرە، کە لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا کوژراون.
رۆژی چوارشەممە 25-12-2024 سۆران ئیبراهیم، لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی کاژێر 17ـی تۆڕی میدیایی رووداو گوتی "به‌ڕێكکه‌وت رۆژی شەشی ئەم مانگە كاتێك سه‌یرى تیكتۆكم ده‌كرد، لیستێكم كه‌وته به‌رچاو له سه‌ره‌وه‌ى نووسرابوو (اسماء رفات الشهداء من مقبرة الزبیر- ناوی رووفاتەکانی شەهیدەکانی گۆڕستانی زوبەیر) ناوى براكه‌م جەبار ئیبراهیم له‌و لیستەدا دۆزییه‌وه ."
سۆران بۆ دڵنیابوونەوە، بەدواداچوون دەکات و پەیوەندی بە کەسێک لە بەسرە دەکات، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له براكانى ده‌چنه شارى به‌سره.
جه‌بار ئیبراهیم مه‌جید لەدایکبووی 1-7-1966 بوو و خه‌ڵكی گوندى گه‌ڕه‌دێی سه‌ر به ناحیه‌ى سیته‌كى قه‌زاى چوارتا بووه، له 2-10-1986 بێسەروشوێن بووە.
سۆران ئیبراهیم گوتی جەباری برای وێنه‌یه‌كی بچووكکراوهى ره‌گه‌زنامه‌ی براکەیەکی لە گیرفاندا بووە، بەو هۆیەوە توانیویەتی بیناسێتەوە.
لە ساڵی 1986 تاوەکو 2015 هیچ شوێنەوارێکی ئەو گۆڕە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ساڵی 2015 خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له فاو ده‌دۆزنه‌وه، یه‌كێك له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه لەنێو كۆگەکهى فاو بووه و تەرمی جه‌بار ئیبراهیمـى تێدابووه، ناوەکان ساڵی 2022 بڵاو کراونەتەوە، بەڵام سۆران ئیبراهیم بەمدواییە لیستەکەی لە تیک‌تۆک بینیوە.
سۆران ئیبراهیم گوتی، براکەی پێشتر وەکو ونبوو لە عێراق تۆمارکرابوو، بەڵام دواتر کە ئێسک و پرووسکی دۆزراوەتەوە، بە خاکنەسپێردراوە، کراوەتە ناو توورەکە و نایلۆنێک و لەگەڵ زانیارییەکانی کە رهگهزنامهکەی بووە، هەڵگیراوە.
جه‌بار کە دەبێتە براگەورەی سۆران ئەو کاتەی دەچێتە سەربازی تەمەنی 18 ساڵان بووە، بەڵام دوو ساڵ دواتر واتە لە تەمەنی 20 ساڵی وەک خۆی دەڵێت "شەهید کراوە."
سۆران گوتی "براکەم بە گوللـەی قەناس بریندار بووە، بەهۆی ئەوەی کێشی قورس بووە بە هاوڕێکانی گوتووە ئێوە بڕۆن و من تەواو بووم، دواتر ئێران ئەو شوێنەی داگیرکردووە و بە برینداری بەجێهێڵدراوە."
سۆران و براکەی، رۆژی 22ـی ئەم مانگە رووفاتی براکەیان لەگەڵ خۆیان لە بەسرە هێنایەوە و لە گۆڕستانی گوندەکەیان بە خاکیان سپارد.