باوکی 10 منداڵ گورچیلەکانی پەکیان کەوتووە و پێویستی بە هاوکارییە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
هاووڵاتییەکی 50 ساڵان گورچیلەکانی لەکارکەوتوون و بەهۆی هەژارییەوە ناتوانێت بیانگۆرێت.
هاووڵاتییەکی 50 ساڵان گورچیلەکانی لەکارکەوتوون و بەهۆی هەژارییەوە ناتوانێت بیانگۆرێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەتاح زەبن محەممەد، هاووڵاتییەکە و تووشی پەککەوتنی گورچیلە بووە، پزیشک پێی گوتووە یان دەبێت گورچیلەی بۆ بچێندرێت، یان هەفتانە دووجار بۆی بۆ بشۆردرێت.
 
بەتاح باری گوزەرانی زۆر خراپە، بۆیە توانای شووشتنتی گورچیلەکانی نییە. 
 
بەتاح زەبن محەممەد، لەبارەی نەخۆشییەکەی دەڵێت، "لە هەفتەیەکدا دووجار، رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە گورچیلەکانم دەشۆن، هەر جارێک سێ کاژێر لەنێو نەخۆشخانە دەمێنمەوە، بۆ ئەوەش دەچمە موسڵ. پێویستە بۆ چارەسەر گورچیلەم بگۆڕدرێت، ئەگەر ئەوە نەبێت دۆخم زۆر خراپە و شوشتنەوەی گورچیلە زۆر زەحمەتە، من هیچم نییە، سوپاس بۆ خوا".    
 
بەتاح، 50 ساڵە و خاوەنی 10 منداڵە، ترسی ئەوەی هەیە نەخۆشییەکەی لە منداڵەکانی داببڕێنێت. 
 
خێزانی بەتاح، خەڵکی بەعاجی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوان، 13 ساڵە لە هەولێر دەژین. بەتاح ماوەی حەوت ساڵە لە گوندی بنەسڵاوەی بچووک لە قەزای بنەسڵاوە شوانە و مانگانە 350 هەزاری پێدەدرێت.
 
ئاشتی فەتاح، ئاژەڵدارە و خاوەنکاری بەتاحە و لەبارەی گوزەرانی بەتاحەوە دەڵێت، "ئەوەی لە توانامان دا هەبێت بۆمان کردووە، ئێستاش مەڕ و ماڵاتی دابەستەمان نەماوە، بەڵام دڵمان نەهاتووە ئەبو عومەر ( بەتاح)  کە خاوەنی منداڵە و نەخۆشە لە کار لابدەین. داواش لە خێرخوازان دەکەین یارمەتی بدەن".
 
دوو کچی ئەو نەخۆشە ئامادەن گورچیلەی پێ ببەخشن، بەڵام لەبەرئەوەی تەمەنیان بچووکە ناتوانن گورچیلەی خۆیان بە باوکیان ببەخشن.
 
دکتۆر یوسف فاروق بەرزنجی، پسپۆری نەخۆشییەکانی گورچیلە و نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە لەبارەی نەخۆشییەکەی بەتاح دەڵێت، "دەبێت هەفتەی دوو بۆ سێ جار بەگوێرەی ئەو مادە و ئەو ئاوەی لە لەشی کۆدەبێتەوە، دەبێت گورچیلەکانی بشۆردرێن. یان چاندنی گورچیلەی بۆ بکەین".
 
دکتۆر یوسف لەبارەی منداڵەکانی بەتاحەوە باس لەوە دەکات، "منداڵەکان تەمەنیان لە 21 ساڵ کەمتر بوو، بۆیە نەیانتوانی گورچیلەیان ببەخشن. کوڕە برایەکی هات گورچیلەکەی ببەخشێت، بەڵام ئەویش بەردی گورچیلەی هەبوو و نەیتوانی، بۆیە ئێستا چاوەڕێدەکەین کەسێکی دیکە گورچیلەی پێببەخشێت تاوەکو نەشتەرگەرییەکەی بۆ بکەین".
 
پەککەوتنی درێژخایەنی گورچیلە، نەخۆشییەکە هەردوو گورچیلە ناتوانن فەرمانی خۆیان جێبەجێبکەن، لە خاوێنکردنەوەی ژەهرەکانی ناو خوێن وەک؛ یوریا و کریاتین، کە لە ئەنجامی زیندە چالاکییەکانی لەش دروستدەبن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.