لە شنگال سێ ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رووداوێکی هاوتووچۆ لە قەزای شنگال روویدا و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لەسەر رێگەی شنگال و بازگەی ئوم شەبابیت لە بەرامبەر کۆمەڵگەی تەلبەنات، بارهەڵگرێک لە جۆری لۆری و پیکابێکی جۆری نیسان پێکیاندا دا. 
 
نایف سەیدۆ، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە، کە پیاوێک و دوو ژنن. شوفێری لۆریەکە سەلامەتە". نایف سەیدۆ، کە هاوکات بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێیە دەڵێت، قوربانییەکان خەڵکی کۆمەڵگەی بۆرکی سەر بە ناحیەی سنونێن.
 
قەزای شنگال، دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، 145 کیلۆمەتر لە شاری موسڵی سەنتەری پارێزگاکە دوورە. زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردی ئێزدین و لە ناحیەکانی سنونێ و گروعوزێر پێکهاتووە.
 
بەگوێرەی ئاماری دەستەى ئامار و سیستمى زانیاریى جیوگرافیی عێراق، ساڵى رابردوو 11 هەزار و 552 رووداوی هاتووچۆ لە عێراق روویانداوە و 3262 رووداویان گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە