لقی هەولێری بەڵێندەران: زیاتر لە مانگێکە هیچ تەندەرێکمان وەرنەگرتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان دەڵێت، "بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانمانەوە، زیاتر لە مانگێکە ئەندامانمان هیچ تەندەرێکیان وەرنەگرتووە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2024 شێرزاد بوورهان بلەیی، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "مانگی رابردوو نووسراوێکمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، داوای پێدانەوەی ئەو قەرزانەمان کرد لە ساڵی 2014وە لای حکومەتن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە. نووسراوێکی دیکەشمان ئاراستەی کۆمپانیا و بەڵێندەرانی ئەندام لە یەکێتییەکەمان کرد، داوامان کرد تاوەکو کاتی وەرگرتنەوەی قەرزەکان هیچ تەندەرێک وەرنەگرن."
 
شێرزاد بوورهان دەڵێت، "بڕیارەکەمان دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یەکێتییەکەمان بوو. مانگرتن و وەرنەگرتنی تەندەرەکانیش لەسەر داوای ئەندامانمان بووە، پێیان گوتین چیدیکە توانای وەرگرتنی هیچ پڕۆژە و تەندەرێکمان نەماوە، بۆیە تاوەکو وەڵام نەدرێینەوە لە بڕیارەکەمان پاشگەز نابینەوە."
 
بە گوتەی سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، ئەوان وەکو بەڵێندەرانی هەولێر و دهۆک دوو بڕ قەرزیان لای حکومەتە، "بڕێکیان 100 ملیار دیناری قەرزی ساڵەکانی 2013 تاوەکو 2016یە، بڕەکەی دیکەش نزیکەی 70 ملیارە و قەرزی ساڵەکانی 2016 تاوەکو ئێستایە."
 
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەران دەڵێت، "پێشتر بە شێوەی قیست بە بڕەکانی 10% و 15% مانگانە قەرزەکانمان پێدەدرایەوە، بەڵام زیاتر لە 4 ساڵە ئەوەش بڕاوە و دینارێکیشمان پێنەدراوەتەوە."
 
4ی ئەم مانگە لقی هەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای لە سەرجەم کۆمپانیا و بەڵێندەرانی ئەندام لە لقەکەیان کرد "بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەرانەوە بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە پڕۆسەی تەندەرینگ نەکەن تاوەکو شایستە داراییەکان خەرج دەکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سودانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە رێوڕەسمى یادى 100 ساڵەى دامەزراندنى وەزارەتى دەرەوەى عێراق

سوودانى: وەزارەتى دەرەوە راسپێردراوە بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکانى ئیسرائیل لەسەر عێراق بکات

محەممەد شیاع سوودانى دەڵێت، "رژێمى زایۆنى بە پاساوى بێ بنەما، هەڕەشەى لە عێراق کردووە و ئەوەش وایکرد، ئێمەش جەخت لەوە بکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە شوێنێک هیچ هێرشێکی لێوە بکرێت. داوامان لە وەزارەتى دەرەوەش کردووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەى هەڕەشەکەى زایۆنى بکات."