ئاسایشی هەولێر: سێ بازرگان دەستگیرکران کە مادەی هۆشبەریان لە نێو گەدەیاندا شاردبووەوە

25-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سێ بازرگانیی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە مادەیان لەسەر شێوەی کەپسول (قوت) داوە و لە گەدەی خۆیان هەڵیانگرتووە.
 
دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد".
 
ئەو سێ تۆمەتبارە بە ناوەکانی (ب، و، ز) و (ب، ع، ح) و (ش، ع، ح) بیانین و لە مەرزی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، تۆمەتبارەکان مادەی هۆشبەری جۆری (هێرۆین)یان لەسەر شێوەی کەپسول (قوت) داوە، لە گەدەی خۆیان هەڵیانگرتووە و بەنیاز بوون لە شاری هەولێر بازرگانی پێوەبکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە