زانیاری لەبارەی تەقەکەی ئەمشەوی سۆران

25-11-2023
ئەندام جەبار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر 11:00ـی ئەمشەو، شەممە 25-11-2023، دەنگی تەقەیەکی زۆر لە ناوەندی ئیدارەی سۆران بیسترا. بەپێی بەدواداچوونی رووداو، بەهەڵە تەقە لە کامێرایەکی فڕیو (فڵای کام)ـی دەزگایەکی راگەیاندن کراوە و تەقەکەرەکان وایانزانیوە درۆنە.
 
بەپێی زانیارییەکانی ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو لە سۆران، درۆنێک بەسەر ماڵی بەرپرسی لقی 10 و لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا سووڕاوەتەوە و پاسەوانەکانی هەردوو بەرپرسان، تەقەیان لێکردووە.
 
دوای تەقەکردنەکە، دەرکەوتووە کە درۆنەکە، کامێرای دەزگایەکی راگەیاندنە و ئەوانیش بێئاگابوون لە بەکارهێنانی.
 
هەژار عەلی، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی کوردستان تیڤی بە رووداوی راگەیاند، فڵای کام ـی ئەوان بووە و پیشتر ئاسایشی سۆرانیان لە فڕاندنی ئاگادار کردووەتەوە کە ویستوویانە دیمەنی شەوانی سۆران تۆماربکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی منداڵەکەی تێدا خنکا

منداڵێکی 7 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا و تەرمەکەی دەرهێندرا.