هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکاران لە بەغدا؛ 'یارمەتی باندەکانی مادەی هۆشبەر دەدەن'

25-11-2023
ئەنمار غازی
هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکارانی بەغدا
هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکارانی بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پلانێکى ئەمنیی بەردەوامدا، بەڕێوەبەرایەتیى بنەبڕکردنى تاوانى رێکخراو لە بەغدا، هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى دەرۆزەکاران لە شەقامەکانى بەغدا دەستپێکرد کە بەم دواییە ئەو دیاردەیە رووی لە زیادبوون کردووە، بەهۆى لێکەوتە نەرێنیەکانییەوە هەندێکیان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشى کۆمەڵایەتى دەزانن.
 
عەمید حوسێن عەلى تەمیمى، بەڕێوەبەرى ئۆپراسیۆنەکانى بەڕێوەبەرایەتى بنەبڕکردنى تاوانى رێکخراو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆى ئەم هەڵمەتەوە ژمارەیەک دەرۆزەکار دەستگیرکران و رەوانەى دادگە کراون، هەڵمەتەکە بەردەوامە تاوەکو ئەو دەرۆزەکارانە نامێنن، یان سنووردار دەکرێت، بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانى و نەقۆستنەوەى لەلایەن ئەو باندانەى کە بازرگانى بە مرۆڤ و فرۆشتنى ئەندامانى جەستەوە دەکەن، هەندێکى دیکە لەو دەرۆزەکارانە لەرێگەى ئەو باندانەوە بەکاردەهێندرێن بۆ فرۆشتن و بازاڕ گەرمکردن بۆ مادەى هۆشبەر و فرۆشتنى لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە."
 
ئۆتۆمبێلەکانى تاکسى کە زیاتر لەسەر شەقامەکانن، کێشەیان لەگەڵ ئەو دیاردەیە هەیە و داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەن هەڵمەتى فروانتر بکەن بۆ رێگرى لە دەرۆزەکردنی سەر شەقامەکان. 
 
مستەفا محەممەد، شۆفێرێکی تەکسییە لە بەغدا و دەڵێت، "دەرۆزەکاران بەشێوەیەکى بەرچاو لەسەر شەقام و یەکتربڕەکان رێگرى لە هاووڵاتییان دەکەن."
 
دەرۆزەکردن لەسەر رێگەکان تەنیا پەیوەست نییە بە هەژاران یان کەم دەرامەتان، بەڵکو فراوانتر بووە و بووەتە بازرگانیکردنێکى پڕ داهات بۆ عێراقییەکان و خاوەن رەگەزنامەکانى دیکەش.
 
دیاردەى دەرۆزەکردن بووەتە کێشەیەکى گەورە بۆ هاووڵاتییان لەسەر رێگەکان و شوێنە گشتییەکان و هەمووان داوا دەکەن کە بەشێوەیەکى ئێکجاریی بنەبڕ بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

فوئاد حوسێن: داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەیەکى سیاسی لە سووریا بونیاد بنرێت کە بەرهەمى گەلى سووریا بێت؛ "رێکخراوى داعش لە سووریا گەشەى کردووە و چەکى نوێی دەست کەوتووە."