نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال بۆ ساڵیادی ئەنفال ئامادە دەکرێت

25-11-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، ماوەی دوو مانگ دەبێت دەست بە نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ کراوە و بڕیارە بۆ ساڵیادی ئەنفال لە نیسانی داهاتوو تەواو بکرێت. گوتیشی: "بڕی 517 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە."
 
رۆژی پێنجشەممە 24-11-2022، رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە بەشێوەیەک کۆمەڵێک گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت لەوانە تەواوکردنی نێو باڵەخانەکە، کۆنکرێتکردنی هەموو حەوشەکەی، کاشیکردنی زەویی نێو باڵەخانەکە، لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی بۆ مۆنۆمێنتەکە، گەیاندنی شەقامەکە تاوەکو گۆڕەکان، ئامادەکاریی بۆ هەڵکەندنی هەر 172 گۆڕەکە و سەوزکردنی هەموو مۆنۆمێنتەکە."
 
رۆژانی 16-8-2018 و 12-9-2021 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی مۆنۆمێتی ئەنفالی کرد. رەمک رەمەزان دەڵێت، لەلایەن قایمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفالەوە داواکاری نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتەکەیان پێشکێشی قوباد تاڵەبانی کردووە. دواتر لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکوەزیران وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان رەزامەندیدا لەسەر نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال و بڕی 517 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرد.
 
نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی چاودێری و سەرپەرشتی دەکرێت. 
 
ساڵی رابردوو لەسەر داوای قایمقامی چەمچەماڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان مۆنۆمێنتی ئەنفالی خستە رێبەری شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

8 کریستیان لەسەر کورسییەکەى کۆتاى دهۆک لە پەرلەمانی کوردستان رکابەری دەکەن

8 بەربژێرى کریستیان بۆ رکابەرى لەسەر تاکە کورسییەکەی کۆتاى ئەو پێکهاتەیە لە دهۆک ناوى خۆیان تۆمار کردووە. 6 بەربژێرى دیکە لەو پارێزگایە وەکو سەربەخۆ بۆ کورسیى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.