خەڵاتەکانی روانگە دابەشکران
رووداو دیجیتاڵ
لە رێوڕەسمێکدا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، خەڵاتەکانی دەزگای روانگە دابەشکران و بەشداربووانیش لە شارەکانی باشووری کوردستان و عێراقەوە هاتبوون.
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، دامەزرێنەری دەزگای روانگە، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و چەندین کەسایەتیی دیکەی حکومی، حیزبی و ئایینی لە نەتەوە جیاوازەکان بەشداربوون.
بەشداربووان کێبڕکێیان لە 10 بەشدا کرد بۆ وەرگرتنی خەڵات کە بریتی بوون لە بەشەکانی دەستپێشخەریی کار، داهێنانی زانستی، پرۆگرامسازی، کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، هونەری ریسایکلین، تاکژەنینی میوزیک و فۆتۆگرافی.
ئەو کەسانەی کە بەرهەمیان پێشکێش کردبوو ژمارەیان 863 کەس بوو؛ 566یان کوڕ و 297یان کچ. لە 10 پارێزگا و شاری جیاوازی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە 36 کەس بەربژێربوون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی دەزگای روانگە.
سەرەتای رێوەڕەسمەکە چەند میوزیکێک لەلایەن سێ گەنجەوە پێشکێشی ئامادەبووان کرا، کە پێشتر خۆیان براوەی خەڵاتەکانی روانگە ببوون.
لە گوتارێکدا عەبدولسەلام مەدەنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە بەناوی دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگاکە روانگە، ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و دەزگای روانگەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد.
عەبدولسەلام مەدەنی باسی لە بیرۆکە و سەرەتای دامەزراندنی دەزگای روانگە کرد و گوتی: "دەستپێکی چیرۆکی دامەزراندنی دەزگای روانگە لە گەنجێکەوە دەستپێدەکات کە لە منداڵییەوە ئاواتی ئەوە بووە خزمەتی خەڵک بکات؛ خولیاکەی مایەوە تاوەکو بووە گەنجێکی 14 ساڵ و لەو تەمەنەدا دەبینێت چالاکی زۆر هەن و بیر لەوە دەکاتەوە کە چەترێکی گەورەتریان بۆ دابنێت بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی لە رەگەز، ئایین، ئایدیۆلۆژیا و حیزب. ئەو کەسە بیری کردەوە چۆن سیستم دابنێت و دواتر بۆ ناوێک گەڕا بۆ دەزگاکە و سەرقاڵی خوێندنەوەی گۆڤارێک بوو کە چەند کەسێک دەریانکردبوو دوای 11ـی ئاداری 1970. گۆڤارەکە ناوی روانگە بوو و، ئەو گەنجەش ناوەکەی بینی و دوای ئەوە ناوی دەزگاکەش هاتە ئاراوە و بووە دەزگای روانگە. ئەو گەنجە ئیدریس نێچیرڤان ئیدریس بارزانییە".
دەزگای روانگە لە ساڵی 2013ـەوە 296 پڕۆژەی ئەنجام داوە و لە پڕۆژەکاندا 249 گەنج براوەی خەڵاتەکانی روانگە بوون بە پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم.
لە رێوەڕەسمەکەدا چەندین گوتاری کورت لەلایەن ئەو کەسانەوە پێشکێشکران کە خەڵاتەکانیان دەدایە براوەکان.
گوتارەکانی رێوەڕەسمی خەڵاتەکانی روانگە:
جێنین پلاسخارت: "زۆر خۆشحاڵم لێرەم. من خەڵاتەکان پێشکێشی یەکەمەکان دەکەم، بەتایبەت لە بواری دەستپێشخەریی کار".
ئەحمەد زاهیری، کۆنسوڵی ئیمارات لە هەولێر: "زۆر زۆر خۆشحاڵم لەم رێوڕەسمە گەورەیە بەشدارم بە سەرپەرشتیی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی کە یەکێکە لە سەرکردە گەنجەکان و هیوادارم سەرکەوتووبێت. دەزگای روانگەش سەرکەوتووبێت".
ئەگنیاس پانیپاڵ، بەڕێوەبەری ئینستیتویتی فەرەنسی لە هەولێر: "خۆشحاڵم لێرە ئامادەم و بەشداری لەم چالاکییە هۆنراوەییەدا دەکەم، بەتایبەت شیعری کوردی".
هونەرمەند ریهام بەیاتی: "هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو سەرکەوتووەکان دەخوازم".
بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: "خودای گەورە توانا و هێزێکی زۆری لە مرۆڤەکاندا دروستکردووە؛ روانگە ئەو دەزگایەیە ئەو توانایەی لە گەنجەکانماندا هەیە دەری دەخات، گەشەی پێدەدات و پشتیوانی گەنجەکانیشمان دەکات شتی باشتر پێشکێش بکەن. سڵاو بۆ روانگە و دامەزرێنەری روانگە و ئەوانەی کاری تێدا دەکەن".
مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان: "ئەمە چەندەمین جارە بەشداریی رێوڕەسمەکانی روانگە دەکەم. خۆشحاڵم کە خەڵات پێشکێش بە سەرکەوتووان دەکەم. سوپاس و دەستخۆشی لە کاک ئیدریس نێچیرڤان بارزانی دەکەین کە هەمیشە هەوڵی داوە گەنجەکان کۆبکاتەوە. سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی سەرجەم خەڵکی کوردستانە".
د. ئیدریس هادی، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نیودەوڵەتیی تیشک: "سەرەتا سوپاسی دەزگای روانگە، سەرۆک و بەڕێوەبەری دەزگاکە دەکەم بۆ گرنگیدان بە گەنجان لەو تەمەنەدا کە لە 15 بۆ 25 ساڵن. هیوادارم زانکۆکانی کوردستان و دەزگاکانی پەروەردە هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ دەزگاکە بکەن. خۆشحاڵیشم کە دەزگاکە لە سەرتاسەری عێراق بەرنامەکانی جێبەجێ دەکات نەوەک تەنیا هەرێمی کوردستان".
خەڵاتەکانی ئەمساڵ لەم بەشانەن: دەستپێشخەریی کار، داهێنانی زانستی، پرۆگرامسازی، کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، هونەری ریسایکلین، تاکژەنینی میوزیک و فۆتۆگرافی. pic.twitter.com/EIm4gLBVAu
— Rudaw (@Rudawkurdish) November 25, 2022
هونەرمەند نازدار جزیری: "دەستخۆشی لە کاک ئیدریس و دەزگای روانگە دەکەم بۆ ئەو کارە جوانە. گەلێک ئاگای لەخۆی بێت، دەبێت ئاگاداری گەنجەکانی بێت کە دواڕۆژی ئێمەن. دەبێت ئێمەش وەکو هەموو وڵاتێک خاوەنداری لە گەنجەکان بکەین".
هونەرمەند عەممار کوفی: "هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو گەنجەکان دەخوازم. سوپاس بۆ روانگە کە هاوکاریی گەنجەکان دەکات".
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە هەولێر: "خۆشحاڵم بە ئامادەبوونم لەنێو ئەم هەموو بەڕێزانەدا".
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە: "سوپاس بۆ دەزگای روانگە بۆ ئەم کارە جوانەیان. لە بنەڕەتدا دوای ئەو دۆخە خۆشەی کە 11ـی ئاداری 1970 دروستبوو، باری نووسەران و رۆشنبیران و کتێب بەرەو پێشکەوتنێکی زۆر باش رۆشت. شتێک بەناوی روانگە لە سلێمانی سەرەتایەکی باشی دەستپێکرد. ئێستا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەو کاروانە بەردەوامە و جێگەی سوپاس و پێزانینە. هیوادارین ساڵی داهاتوو لە شاری هەڵەبجەی 5 هەزار شەهید خەڵاتەکان پێشکێش بکرێن".
دەرهێنەر شەوکەت ئەمین: "پیرۆزبایی لە دەزگای روانگە و هەموو سەرکەوتووەکان دەکەم و هیوای بەردەوامبوونی خەڵاتەکانی روانگە دەخوازم؛ خەڵاتێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان".
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ بەشە جیاوازەکان بەمشێوەیە بوو:
براوەکانی خەڵاتی روانگە لە بواری کارسازی:
- بەختیار عەزیز حەمە نەجم - یەکەم
دووەم - ئەحمەد ئاریان سدیق
سێیەم - سیپەل کەمال عەبدولعەزیز
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ شیعری عەرەبی:
- جەواد محەممەد عەلی - یەکەم
- حوسێن عەلی ساحێب - دووەم
- سیدۆ ئەحمەد حەسۆ - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ شیعری کوردی:
- خەڵات زرار کازم- یەکەم
- رۆژ مستەفا عەبدوڵڵا - دووەم
- عەلی فارس حوسێن - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ وێنەکێشان:
- محەممەد مخلف عەبدولڕەزاق- یەکەم
- کەمەند کامەران مەحموود - دووەم
- ئەمیر داود محەممەد عەلی - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ پرۆگرامسازی:
- عەبدولهادی عەباس عەبدوڵڵا - یەکەم
- ئەمین سیروان سابیر - دووەم
- هەسار شوان عەبدوڵڵا - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ کورتە چیرۆکی عەرەبی:
- ئەسما مەهدی رازی - یەکەم
- دەلال بەشار عەبدوڵڵا - دووەم
- عەلی ئەکبەر جەواد شەهیب - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ کورتە چیرۆک - کوردی:
- نازیلا پێشڕەو حوسێن - یەکەم
- بینایی عیزەدین عەلی - دووەم
- رەیان رەمزی ئادەم - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ تاکژەنیی میوزیک:
- بڵند مەهدی عەبدوڵڵا - یەکەم
- پەری چالاک سدیق - دووەم
- عومەر مەحموود حەبیب - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ داهێنانی زانستی:
- کاردین کاروان عەلی- یەکەم
- نینار ئاراز لەتیف - دووەم
- عەلی سامی سەیدە - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ فۆتۆگرافی:
- موقتەدا کازم سبات - یەکەم
- عەلی قاسم سەهیود - دووەم
- مەحموود عۆدە جاسم - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ هونەری ریسایکلین:
- عەلی جەمال کازم - یەکەم
- دڵشاد شیمال محەممەد - دووەم
- سیدرە محەممەد رافع - سێیەم
براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ کورتە فیلم:
- شەهد فەرەیدوون محەممەد - یەکەم
- سەرهات نەریمان خەمۆ - دووەم
- رێزدار کەریم حەمەدئەمین - سێیەم
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە نازدار جزیری و عەمار کوفی، دوو گۆرانیان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی پێشکێشی ئامادەبووان کرد.