گالەری


رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر خەڵاتەکانی ئەمساڵی دەزگای روانگە بەسەر براوەکانی 10 بەشی جیاواز دابەش کران کە 36 کەس کێبڕکێیان دەکرد بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان.
 
رێوڕەسمەکە کاژێر 16:30ـی ئەمڕۆ هەینی، 25-11-2022، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. زیاتر لە 850 بەرهەم لە 10 بەشی جیاواز و لە 10 پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکێش کرابوون.
 
بەشەکانی ئەمساڵ بریتی بوون لە: دەستپێشخەریی کار، داهێنانی زانستی، پرۆگرامسازی، کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، هونەری ریسایکلین، تاکژەنینی میوزیک و فۆتۆگرافی.
 
863 کەس بەرهەمیان پێشکێشی دەزگاکە کردبوو. 566یان کوڕ و 297یان کچ بوون.