رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی خەڵاتی براوەکانی دەزگای روانگە دابەش دەکرێن کە 36 کەس لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارییان کردووە.
بەشەکانی ئەمساڵ بریتین لە: دەستپێشخەری کار، داهێنانی زانستی، پرۆگرامسازی، کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، هونەری ریسایکلین، تاکژەنینی میوزیک و فۆتۆگرافی.
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە کاژێر :16:30ـی ئەمڕۆ هەینی، 25-11-2022، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەو کەسانەی کە بەرهەمیان پێشکێشی دەزگاکە کردووە ژمارەیان 863 کەسن. 566یان کوڕ و 297یان کچن. لە 10 پارێزگا و شاری جیاوازی عێراق و هەرێمی کوردستان 36 کەس بەربژێرن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی دەزگای روانگە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ