خەڵاتی 'شانازیی عەرەب' بەخشرایە هەمیلە گەردی

25-11-2021
ئاسۆ فیشەگی
هەمیلە گەردی قسە بۆ رووداو دەکات
هەمیلە گەردی قسە بۆ رووداو دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ 25ـی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری دوبەی لە ئیمارات، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی (شانازیی عەرەب) بۆ رێزلێگرتن لە چەندین کەسایەتیی داهێنەر و سەرکەوتوو بەڕێوەچوو؛ یەکێک لەو کەسایەتییانەی خەڵاتکرا هەمیلە گەردی بوو کە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی هەرێمیی بازرگانیی- ئاڕ تی بانکە.
 
خەڵاتی شانازیی عەرەب، هەردوو وڵاتی ئیمارات و ئەمریکا بە هاوبەشی لە دوبەی دەیبەخشن، تێیدا بڕوانامەی کارامەیی دەدرێتە کەسایەتییەکان لە هەر وڵاتێک بن، کە رۆڵیان لە ئابووری، کەرتی بانکی و دارایی، گەشەپێدانی گشتگیر و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییدا هەبێت.
 
هەمیلە گەردی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی هەرێمیی بازرگانی دوای خەڵاتکردنی، بەو بۆنەیەوە لە گوتارێکدا لە دوبەی گوتی، "ئەمە گەورەترین و پڕبایەخترین خەڵاتە بۆ من وەکو ئافرەتێکی کورد و عێراقی؛ ئەوەش زۆر هانمان دەدات بەردەوام بین و سەرکەوتوو بین؛ بانکی هەرێمیی بازرگانی لە ساڵانی 2020 و 2021 زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، چ لە ئاستی نێوخۆ و چ لە ئاستی ناوچەکە و چ لە ئاستی نێودەوڵەتی؛ دیارترینی ئەو سەرکەوتنانە ئەوەبوو کە بانکەکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە لایەن دەزگای فیچەوە دانی پێدانراوە و لە پۆلێنیشدا پلەیەکی تایبەتی و باشی پێدراوە. ئەوەش دیارترینی ئەو سەرکەوتنانەیە کە بەدەستمان هێناوە، چونکە بانکەکەمان تاکە بانکی عێراقییە ئێستا کە لە ئاستی نێودەوڵەتی پێناسە کراوە."
 
هەمیلە گەردی یەکێکە لە ئافرەتە دیارەکانی کورد، کە رۆڵی ناوازەی هەبووە لە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و وەرچەرخانێکی جۆری و گەشەپێدان لە کەرتی بانکیی لە هەرێمی کوردستان.
 
هەر لە گوتارەکەیدا، هەمیلە رایگەیاند، "مژدەتان دەدەمێ کە داوامان پێشکێشکردووە بۆ کردنەوەی لقێکی بانکی هەرێمیی بازرگانی لە ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، ئەوەش بۆ ئێمە جێگەی شانازییە کە ببینە یەکەم بانکی تایبەتی عێراقی کە لقی لە وڵاتی ئیمارات هەبێت؛ بە ویستی خودا لقمان لە دوبەی دەکەینەوە، دوای تەواوکردنی رێکارە فەرمییەکان."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.