رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ 25ی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری دووبەی ئیمارات، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی فەخری عەرەب، بەڕێوەدەچێت. هەمیلە گەردی یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکانی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.
خەڵاتی فەخری عەرەب ئیمارات و ئەمریکا بە هاوبەشی لە دووبەی دەیبەخشن، تێیدا بڕوانامەی کارامەیی دەدرێتە کەسایەتییەکان لە هەر وڵاتێک بن، کە رۆڵیان لە ئابووری، کەرتی بانکی و دارایی، گەشەپێدانی گشتگیر و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی دا هەبێت.
رێوڕەسمەکە کاژێر 20:00ی ئەمشەو لە هۆتێلێکی دووبەی بەڕێودەچێت، کە ساڵی 2020 کراوەتەوە. خەڵاتی فەخری عەرەب، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی دانپێدانراوە. بەپێی پێوەری جیهانی ئەو کەسە دیاری دەکرێت. زیاتر لە 50 کەس بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، بەڵام 10 بۆ 15یان چانسیان زیاترە. بەربژێرەکان لە عێراق، میسر، ئەمریکا، کوێت، یەمەن، لوبنان، ئیماراتن.
یەکێک لە بەربژێرەکان هەمیلە عەبدولسەتار گەردی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی هەرێمیی بازرگانی (RT)ە، کە یەکێکە لە ژنە سەرکردەکانی کورد، کە رۆڵی ناوازەی هەبووە لە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و وەرچەرخانێکی جۆری لە کەرتی بانکی و گەشەپێدانی ئەو کەرتەدا کردووە لە هەرێمی کوردستاندا.
هەمیلە عەبدولسەتار گەردی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی هەرێمی بازرگانی RT، ساڵی رابردووش وەکو تاکە ژن لەسەر ئاستی عێراق هەمان خەڵاتی بەدەستهێناوە. هەمیلە گەردی لە مانگی شووباتی 2017 پۆستی بەڕێوەبەری بانکی هەرێمیی بازرگانیی وەرگرتووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ