گەرماوی نێرگز لە هەولێر گڕ دەگرێت

رووداو- هەولێر

كاژێر 08:00ی ئەمشەو، گەرماوی نێرگز لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر گڕی گرت و لە ئاكامدا كەسێك گیانی لە دەست داو 2 كەسی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێرمان لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند، بەگوێرەی شایەدحاڵانی رووداوەكە، سەرپەرشتیاری گەرماوەكە گیانی لەدەست داوە و 2 كەسی دیكەش بریندار بوونە.

شایەدحاڵەكان هۆكاری رووداوەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە چەند رۆژێكە سەرپەرشتیاری گەرماوەكە گۆڕاوە و شارەزاییەكی باشی لە كارەكەی نەبووە، گەرماوەكەش چەند گرفتێكی هەبووە كە بووەتە هۆی كەوتنەوەی ئاگر.

شایەد حاڵەكان راشیان گەیاند، دوای نیو كاژێر  لە ئاگر كەوتنەوەكە تیمی بەرگری شارستانی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەی كۆنترۆڵكردووە.