30 پەرلەمانتار خۆیان بەربژێر کردبووەوە، تەنیا نۆیان دەرچوون

25-10-2024
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆی 30 پەرلەمانتاری خولەکانی رابردوو، کە خۆیان بەربژێر کردبووەوە، 21 بەربژێریان دەنگی پێویستیان نەهێناوە و نەبوونەتەوە پەرلەمانتار، هەر یەک لە پارتی و یەکێتیش زۆرترین پەرلەمانتاری خولەکانی رابردوویان بەربژێر کردبوو.
 
پارتی دیموکراتی کوردستان، گەورەترین فراکسیۆن بوو لە خولی پێنجەمی پەرلەمان کە 45 کورسی هەبوو. بۆ خولی شەشەمیش 190 بەربژێری هەبوو، لەنێویاندا شەش پەرلەمانتاری خولەکانی پێشوو هەبوون، بەڵام تەنیا دووانیان دەرچوون، ئەوانیش، ڤالا فەرید و بەجهەت سپیدارین.
 
دەنگی ئەو پەرلەمانتارانەی پارتی، کە خۆیان بەربژێر کردبووەوە:
 
- بەهجەت عەلی سپینداری، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، بازنەی دهۆک، 23,603 دەنگ (دەرچووە)
- ڤالا فەرید، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، بازنەی هەولێر، 13,483 دەنگ (دەرچووە)
- بژار خالید کۆچەر، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، بازنەی دهۆک، 6,861 دەنگ (دەرنەچووە)
- شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتاری خولی چوارەم، بازنەی هەولێر، 4,061 دەنگ (دەرنەچووە)
- گەلاوێژ عوبێد عوسمان، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، بازنەی هەولێر, 1,343 دەنگ (دەرنەچووە)
- ئەیاد حاجی نامیق، پەرلەمانتاری خولی یەکەم (فراکسیۆنی یەکێتی)، بازنەی هەولێر، 1,343 دەنگ (دەرنەچووە).
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووەمین فراکسیۆنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو کە 21 کورسی هەبوو، بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، شەش پەرلەمانتاری خولەکانی پێشووی ئەو حیزبە خۆیان بەربژێر کردبووەوە، بەڵام تەنیا یەک پەرلەمانتاریان دەرچووە، ئەویش لە رێگەی کۆتای ئافرەتانەوە. 
 
دەنگی ئەو پەرلەمانتارانەی یەکێتی، کە خۆیان بەربژێر کردبووەوە:

 

- شیرین یونس عەبدوڵلا، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، 3,581 دەنگ (بە کۆتا دەرچووە)
- شه‌مۆڵ ئاشتی سابیر، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، دەنگ، 1,633 (دەرنەچووە)
- لوقمان حەمەد وەردی، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، 4,476 دەنگ (دەرنەچووە)
- سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، 5,186 دەنگ (دەرنەچووە)
- رۆژان محەممەد کەریم، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، 2,648 دەنگ (دەرنەچووە)
- سالار مەحموود، پەرلەمانتاری خولی چوارەم، 4,650 دەنگ (دەرنەچووە)
 
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کورسییەکانی کۆتا لە 11ـەوە بۆ پێنج کەمکرانەوە. زۆربەی پەرلەمانتارانی کریستیان و تورکمان و هەروەها تاکە پەرلەمانتارەکەی ئەرمەن خۆیان هەڵبژاردبووەوە، بەڵام تەنیا یەک پەرلەمانتاری تورکمان دەرچووەوە. 
 
دەنگی پەرلەمانتارانی کۆتا، کە خۆیان بەربژێر کردبووەوە:
 
- مونا نەبی قاوەچی، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، تورکمان، 3,664 دەنگ (دەرچووە)
- ئایدن مەعرووف، پەرلەمانتاری خولەکانی چوارەم و پێنجەم، تورکمان، 744 دەنگ (دەرنەچووە)
- محەممەد سەعدەدین، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، تورکمان، 142 دەنگ (دەرنەچووە)
- ئازاد ئەکرەم، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، تورکمان 180 دەنگ (دەرنەچووە)
- رۆبینە ئۆمیلک، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، کریستیان، 58 دەنگ (دەرنەچووە)
- هیمداد سەباح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، تورکمان، 94 دەنگ (دەرنەچووە)
- جینان جەبار بۆیا، پەرلەمانتاری خولی پێنجەم، کریستیان 26 دەنگ (دەرنەچووە)
 
بزووتنەوەی گۆڕان پەرلەمانتارێکی خولی چوارەمی بەربژێر کردبووەوە، بەڵام دەرنەچوو.
 
- مونیرە عوسمان عەلی، ئەندامی خولی چوارەم، 224 دەنگ (دەرنەچووە)
 
لە لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دوو پەرلەمانتاری خولەکانی رابردوو خۆیان بەربژێر کردبووەوە، یەکێکیان دەرچووە و ئەوەی دیکەیان دەرنەچووە.
 
- هەڵز ئەحمەد، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی دهۆک، 4,006 دەنگ (بە کۆتا دەرچووە)
- بەهار عەبدولڕەحمان محەممەد، ئەندامی خولی چوارەم، بازنەی سلێمانی، 524 دەنگ (دەرنەچووە).
 
لە لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 4 پەرلەمانتاری خولەکانی پێشوو هەبوون، دوانیان دەرچوون و دوانەکەی دیکە دەرنەچوون.
 
 
دەنگی پەرلەمانتارانی کۆمەڵ، کە خۆیان بەربژێر کردبووەوە:
 
- عەبدولستار مەجید، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی هەولێر، 7,659 دەنگ (دەرچووە)
- عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی سلێمانی، 7,681 دەنگ (دەرچووە)
- بەدریە ئیسماعیل، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی سلێمانی، 982 دەنگ (دەرنەچووە)
- رووپاک ئەحمەد، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی هەولێر، 927 دەنگ (دەرنەچووە)
 
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان پەرلەمانتارێکی پێشووی لە بازنەی هەڵەبجە بەربژێر کردبوو، بەڵام دەرنەچوو.
 
- لەیلا عەبدولعەزیز، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی هەڵەبجە، 1,345 دەنگ (دەرنەچووە).
 
لیستی هەڵوێست، پەرلەمانتارێکی پێشووی بەربژێر کردووەتەوە (لە خولی پێنجەم پەرلەمانتاری گۆڕان بووە و دواتر جیابووەتەوە)، ئەویش عەلی حەمەساڵحە و دەرچووە.
 
- عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولەکانی چوار و پێنجی پەرلەمان، بازنەی سلێمانی، 16,891دەنگ (دەرچووە).
 
 لیستی سەردەم پەرلەمانتارێکی پێشووی بەربژێر کردووەتەوە، بەڵام دەرنەچووە.
 
- باپیر کامەلا، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی سلێمانی، 2,025 دەنگ (دەرنەچووە)
 
نەوەی نوێ یەک پەرلەمانتاری خولی رابردووی بەربژێر کردووەتەوە، ئەویش دەرچووە.
 
- سیپان ئامێدی، ئەندامی خولی پێنجەم، بازنەی دهۆک، 7,351 دەنگ (دەرچووە)

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.