شەڕەتەقە لە حاجیاوا روویدا و کەسێک کوژرا


رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا روویدا و کوژراو و بریندار هەن.

ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024 رابەر حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک لەمەوپێش شەڕەتەقە لەنێوان چەند خێزانێکی قەرەجی حاجیاوا روویداوە. لە شەڕەکەدا کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون کە هێشتا بە دیاریکراوی نازانین چەند کەسن."

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتیشی، "کوژراوەکە بە چەقۆ لێیدراوە و تەرمەکەی گەیێندراوەتە دادپزیشکی رانیە، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون. ژمارەیەک کەسیش لەسەر شەڕەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون."

رابەر حەسەن هۆکاری روودانی شەڕەکەی بۆ بوونی "کێشەی کۆمەڵایەتی" لەنێوان ئەو خێزانانە گەڕاندەوە.