لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى: زیاتر لە 1500 پارچە زەویمان دابەشکردووە

25-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى دەڵێت، بەشی هەرەزۆری پارچە زەوییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانى سەرۆکایەتیى شارەوانی دابەشکراون.
 
رۆژی هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024 تەلار نەجات، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار وەکو قۆناخى یەکەم رەزامەندیی نیشاندا بۆ دابەشکردنى زیاتر لە 6577 پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەرانى فەرمانگەکانی شاری سلێمانى، ئەوەش دوای ئەوەی کە وردبینی لە ناوەکانیان کرا و وەزارەتەکە بە شایستەیان دەزانێت بۆ وەرگرتنی پارچەزەوی."
 
تەلار نەجات گوتیشی، "1750 پارچە زەوییان بۆ فەرمانبەرانى سەرۆکایەتیى شارەوانیی سلێمانین کە بەشی هەرەزۆریان دابەشکراون و کەمتر لە 100 پارچە زەوی ماون دابەشبکرێن. بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەو ژمارەیەش کە ماون دابەش بکرێن."
 
سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى ئاماژەی بەوەش کرد، "بۆ دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دیکەدا رێنوێنیمان بۆ فەرمانگەکان ناردووە و داوامان کردووە بەرایی و بەڵگەنامەکانی فەرمانبەران بنێرن بۆمان، بۆئەوەی رێکارەکانی دابەشکردنیان دەستپێبکەین."
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ی ئاداری ئەم ساڵ بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
 
دابەشکردنی زەویش بەشێوەی تیروپشک دەبێت، هەروەها بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت و سێ مەرج دیاریکراون کە ئەمانەن:
 
- ساڵانی خزمەت.
- ژمارەی ئەندامانی خێزان.
- شوێنی نیشتەجێبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".