پەنابەرێکی لوبنان لە خانەقین بۆ وڵاتانی عەرەبی: شەکر و چامان ناوێت و هێرشەکانی ئیسرائیل رابگرن

دوێنێ کاژێر 03:22
هونەر حەمید
تازە بووک و زاوایەکی لوبنانی لە خانەقین. وێنە: رووداو
تازە بووک و زاوایەکی لوبنانی لە خانەقین. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - خانەقین

تازە بووک و زاوایەکی لوبنانی کە بڕیار بوو بەبۆنەی هاوژینییان ئاهەنگێکی گەورە بگێڕن، بەڵام بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لوبنان، لەجیاتی ئاهەنگ و مانگی هەنگوینی سەریان لە گوندی موبارەکی خانەقین دەرهێناوە.
 
هادی حەتەیت، پەنابەری لوبنان دەڵێت، "ئێمە لە دۆخی جەنگداین و پێمان نەکرا مانگی هەنگوینی بکەین. هاتووینەتە ئێرە بەڕاستی ناوچەیەکی زۆر خۆشە. لەڕاستیدا شوێنێکی خۆشە بۆ مانگی هەنگوینی، بەڵام هیوادارین لە داهاتوودا دۆخەکەمان باشتر بێت، بۆئەوەی بچینە ئەسفەهان و ماڵدیڤ."
 
شادی و نەوالیش یەکێک لەو 15 خێزانەن کە وەکو یەکەمین کاروانی پەنابەرانی لوبنان هێندراونەتە خانەقین. شادی مەحموود، پەنابەری لوبنان دەڵێت، "هاتووینەتە دیالە و سوپاس بۆ خوا پێشوازییەکی جوانیان لێ کردین، لە خانەقین نیشتەجێیان کردین. سوپاسی میواندۆستییان دەکەین درێغییان نەکردووە و پێشوازییەکی زۆر گەرمیان لێکردین. سوپاسی هەموو خەڵکی خانەقین دەکەین ئامێزیان بۆ کردینەوە و سوپاسی میواندارییان دەکەین."
 
ئوسامە لەگەڵ دەستپێکی ئاڵۆزییەکان هەر زوو هاوژین و 5 منداڵەکەی ناردبووە هەولێر و ئێستاش لەگەڵ ئەو کاروانە بەر خانەقین کەوتووە.
 
ئوسامە مەتحەت، پەنابەری لوبنانی دەڵێت، "داوا لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکەین، ئێمە پێویستمان بە نان و شەکر و چا و پێداویستییەکانی دیکە نییە، چونکە ئێمە ئامادەین لەسەر زەویش بخەوین. ئەمە خەمی گەورەی ئێمە نییە، خەمی گەورەی ئێمە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلە، راگرتنی ئیسرائیل گرنگە."
 
لە چوارچێوەی دابەشکردنی پەنابەرانی لوبنان لە دیالە، شەوی هەینی 43 پەنابەری لوبنانی هێنرانە خانەقین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێگەی دێرەلووک-ئامێدی

بۆمبەکەی سنووری ئامێدی تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە

بەهۆی هەبوونی تی ئێن تی لەسەر رێگەی دێرەلووک-ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ زیاتر لە کاژێرێک رێگەکە داخرا. بەرپرسێک دەڵێت، "مادەکە تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە".