رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری پێشووتری رۆشنبیریی ئوردن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.
رۆژی چوارشەممە 25-10-2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی ساڵح قەللاب، وەزیری پێشووتری رۆشنبیریی ئوردن؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد و دەڵێت، "لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامی بە هەموان ببەخشێت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "ساڵح قهللاب دۆستی دڵسۆزی گهلی کوردستان بوو، بۆیه ههمیشه به رێز و پێزانینهوه له ههڵوێست و پشتگیری و داکۆکیکاریی ئهو له مافهکانی دهڕوانێت. گیانی شاد و یادی ههمیشه به خێر بێت."
ساڵح حەمەد عەواد قەلاب، سیاسەتمەدار و نووسەر و راگەیاندکارێکی دیاری ئوردنییە، چەند جارێک بەرپرسیارێتی حکومی لە حکومەتە جیاوازەکانی ئوردن وەرگرتووە، لەوانە سەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئوردن، دواتر بووە بە وەزیری رۆشنبیری و راگەیاندن لە حکومەتەکەی عەبدولڕەئوف روابدە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ