گالەری

25-10-2018
33 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر 

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەخێرایی زۆربەی دووکانەکانی سووتاند، دوای سووتانی نزیکەی هەزار و 200 دووکان (نیوەی دووکانەکانی بازاڕەکە) ئاگرەکە لەڕێگەی چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوە و  بەکارهێنانی هەلیکۆپتەر، کۆنترۆڵکرا. 

ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە گەورە بوو، دووکەڵ بەشێکی شاری هەولێری رەشکرد. بەهۆی ئەوەی لە بەرەبەیانیدا ئاگرەکە کەوتبووەوە و کەس لەوێ نەبووە، پێش ئەوەی کۆنترۆڵبکرێ بەزوویی تەشەنەیسەند.