رووداو - هەولێر
بزووتنەوەى گۆڕان پرسەنامەیەک ئاراستەى خانەوادە و بنەماڵەى عەلى عەبدوڵڵا، جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت؛ کاک عه‌لی هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ تێكۆشان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخانكرد.
عەلی عەبدوڵڵا رۆژی سێشەممە 24-10-2017 لە تەمەنی 95 ساڵیدا لە نەخۆخشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
دەقی پەرسەنامەکە:
بۆ/ بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌ی (عه‌لی عه‌بدوڵا)ی تێكۆشه‌ر
به‌داخ و خه‌مێكی قوڵه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (عه‌لی عه‌بدوڵا)، تێكۆشه‌ری دێرینی خه‌باتی رزگاریخوازی میله‌ته‌كه‌مانمان بیست.
كاك عه‌لی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ تێكۆشان له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ته‌رخانكردبو. له‌شار و شاخدا پێشمه‌رگه‌ی شۆڕش و ئاوه‌دانی بو.
دوباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی به به‌ڕێزتان راده‌گه‌یه‌نین، داوا كارین له خوای گه‌وره گیانی كۆچكردو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
25/10/2017
ژیاننامەی عەلی عەبدوڵڵا:
مەسعود بارزانی و عەلی عەبدوڵڵا
- لە ساڵی 1944 یەکێتیی تێکۆشین بووە.
- لە ساڵی 1945 ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شۆڕش بووە.
- لە بەغدا پەیمانگای ئەندازیاری تەواوكردووە.
- لە ساڵی 1946 دا‌و لە کۆنگرەی یەکەمدا بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- لە کۆنگرەی سێیەمی ساڵی 1953 بە ئەندامی مەکتەبی ساسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هەڵبژێردراوەتەوە.
- لە کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی 1959 بە ئەندامی مەکتەبی ساسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق ماوەتەوە.
- لە ساڵی 1960 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە بەغدا.
- لە کۆنگرەی پێنجەم لە ساڵی 1960 بە ئەندامی مەکتەبی ساسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هەڵبژێردراوەتەوە.
- لە کۆنگرەی هەشتەمی ساڵی 1970 کە لە ناوپردان بەسترا، وەک ئەندامی مەکتەبی ساسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق ماوەتەوە.
- لە ساڵی 1971 تا 1974 پارێزگاری سلێمانی بووە.
- لە ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتی کاتی (قیادە موەقەتە) بووە لە کۆنفرانسی بەرلین.
- لە كۆنگرەی 9ـی پارتی كە 4-10-1979 لە زێوەی دەڤەری (مەرگەوەڕ) بەسترا، بووەتە سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان.
- لە كۆنگرەی دەیەم لە ساڵی 1989 بە جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
- لە کۆنگرەکانی 11 و 12 و تاوەکو ساتی بەستنی کۆنگرەی 13 وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەتەوە.
- لە كۆنگرەی 13ـی پارتی كە لە مانگی 12ـی 2011 بەسترا وازی لە پۆستی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هێنا.
- لە 25-9-2017 لە دەنگدان بۆ گشت‌پرسیی باشووری کوردستان دەنگی بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی دا.
- رۆژی 24-10-2017 لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ