گەورەترین کاخەزى دەنگدان لە هەولێرە

25-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق نموونەى کاخەزى دەنگدانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڵاو کردەوە، پێنج جۆرە و گەورەترینیان لە بازنەى هەولێرە.
 
رۆژی چوارشەممە، 25ـی ئەیلوول، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق نموونەى کاخەزى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى بڵاوکردەوە، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆن بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند: لە دواى پەسندکردنى ناوى بەربژێران ئەو کاخەزە پەسەند کراوە و بڕیارى چاپکردنى لە دەرەوەى وڵات دراوە.
   
136 لیست و191 بەربژێرى لایەنەکان و سەربەخۆ و کۆتاکان رکابەریى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 100 کورسی پەرلەمان.
 
عیماد جەمیل رایگەیاند: کاخەزى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێنج کڵێشەیە، چواریان بۆ چوار بازنەکەى هەڵبژاردنە، پێنجەمیان تایبەتە بە دەنگدانى تایبەت کە پارێزگا و لیست و بەربژێرى تێدایە، بچووکترین کاخەزى دەنگدان لە بازنەى هەڵەبجەیە و گەورەترین لە هەولێرە، کە قەبارەکەى 70 بە 30 سانتیمەترە.
 
هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 20ى تشرینى یەکەم دەکرێت، بۆ یەکەمجارە بە چوار بازنەیی بکرێت، کە دابەشکراون بە سەر بازنەکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە