پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ لە شەشەمین ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند "پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل.''
 
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا زیاتر لە 72٪ـی ئەو هاونیشتمانییانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەشدارییان لە گشتپرسییەکەدا کرد و، 92.7٪ـی بەشداربووان بە 'بەڵێ' دەنگیان بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دا.
 
دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکە، حکومەتی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە گوشارێکی زۆریان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکرد، لەوانەش داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لایەن تارانەوە و داخستنی فڕۆکەخانەکان لە لایەن بەغداوە.