دژە تیرۆری عێراق: سەرکردەیەکی داعشمان لە کەرکووک دەستگیرکرد

25-09-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن داعش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان، "سەرکردەیەکی" رێکخراوی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردووە.
 
رۆژی دووشەممە 25-09-2023، دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی ورد و بە دواداچوونی دەزگای دژە تیرۆر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەبو بوخاری، سەرکردەی رێکخراوی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیکردووە.
 
وەک دەزگای دژە تیرۆر باسی دەکات ئەبو بوخاری فەرماندەی (کەتیبەی ئەجنبیە) بوو لەنێو داعش.
 
دژە تیرۆی عێراق  ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی ئەبو بوخاری سەرکردەکەی رێکخراوی داعشی بڵاوکردەوە، لەگەڵ ئەو کاتەی بەشداری لە شەڕەکانی داعشدا کردووە. 
 
رۆژی چوارشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2023، عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا گوتی، "لە ئاستێکی باڵا هاوئاهەنگیمان لەگەڵ هەولێر و سلێمانی هەیە. لەسەر بنچینەی ئەو هاوئاهەنگییە لەم ماوەیەدا زیاتر لە 40 تیرۆریستمان وەرگرتووەتەوە کە خەڵکی ناوچە جیاوازەکان بوون." 
 
عەبدولوەهاب ساعدی بە رووداوی گوت، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سلێمانی فەوجێکی هێزەکانی دژە تیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری سلێمانیدا دروست دەکەن؛ لەبارەی هەولێریشەوە گوتی: "پڕۆژەیەکمان بۆ داهاتوو هەیە؛ فەوجێکی دژە تیرۆر لە هەولێر دروست دەکەین، دوای هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان." 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە