لە وانی باکووری کوردستان 23 کەس بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران دەستبەسەرکران

25-09-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن باکووری کوردستان کۆچبەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەفتەی رابردوو لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان 23 کەس بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران، ئەمڕۆ دادگە بڕیاری زیندانی کردنی بۆ 14 کەسیان دەرکرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی وان کە رۆژی دووشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2023 بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخیکردن بە کۆچبەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی وان لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە رۆژانی 17-24ـی ئەیلوولی 2023 ئەنجامیانداوە، 23 کەسیان بەتۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکردووە. 
 
دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی وان، هەموو دەستبەسەرکراوان بەتۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران دادگەیی کران. بە بڕیاری دادگە 14 کەسیان خرانە زیندانەوە و  نۆ کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادوەری ئازاد کران. 
 
هەرچەندە تورکیا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی توند کردووە، پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەفغانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای وان دەستبەسەردەکرێن.
 
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە رۆژی شەممە، 23ـی ئەیلوول لە چوار پارێزگای تورکیا ئەنجامدرا، 85 کەس بەتۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران، لەو ژمارەیە 64یان بە بڕیاری دادگە زیندانی کران. 
 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.