گالەری

25-09-2022
22 Photos
هەژار خورشید
رووداو دیجیتاڵ 

لە دهۆک 15ـه‌یەمین فیستیڤاڵی ترێ و هەنگوین بەڕێوەدەچێت. 20 جووتیارى به‌رهه‌مهێنەری ترێ و 20 هه‌نگه‌وانى سنوورى پارێزگای دهۆك به‌رهه‌مه‌كانى خۆیان تێدا پێشانده‌ده‌ن.
 
دهۆك له‌ڕووى به‌رهه‌مى ترێوە ناسراوترین پارێزگای عێراقه‌، كۆلێژى کشتوکاڵیی دهۆك به ‌هاوكارى چه‌ند جووتیارێكی پارێزگاکە توانیویانه‌ 12 به‌رهه‌مى نوێی ترێ به‌رهه‌م بێنن كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان ته‌نیا له‌ دهۆك ئه‌و جۆرەى ترێ هەن.
 
لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 110 جۆر ترێی جیاواز بەرهەم دەهێندرێت و جووتیار هەیە بە تەنیا 30 جۆر ترێی هەیە.
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخداریی دهۆک 38 هەزار و 758 دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک بە دار مێو داچێنراوە و بەرهەمی ساڵانەش زیاتر لە 77 هەزار تۆنە.