ئەو مامۆستا ئایینیەی شنۆ کە داوای کرد خەڵکی ناڕازی نەکوژرێن، دەستبەسەرکرا

25-09-2022
ناسر پیرۆتی
مامۆستا ئەنوەر رەستگار، ناسراو بە "هەڵگورد پەسوێ"
مامۆستا ئەنوەر رەستگار، ناسراو بە "هەڵگورد پەسوێ"
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایەکی ئایینیی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای لە حکومەتی ئێران کرد مافەکانی خەڵک بدات و بە تووندوتیژی هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆپێشاندەران نەکات. مامۆستا ئایینییەکە گوتووشیەتی، خەڵکی بێ تاوان لەسەر داواکردنی مافە سەرەتاییەکانیان دەکوژرێن؛ بەڵام دوای ئەو گوتارەی دەستگیرکرا.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران رۆژی هەینی لە شاری شنۆ مامۆستا ئەنوەر رەستگار، ناسراو بە "هەڵگورد پەسوێ"، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی شێخانی شنۆیان دەستبەسەر کردووە، دوای ئەوەی ئەو مامۆستا ئایینییە لە کۆتایی رێوڕەسمی پرسەی سەدرەدین لێتانی، لە کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی شنۆ قسەی کرد و رەخنەی لە دەسەڵاتی ئێران گرت، لەبارەی هەڵسوکەوتی تووندوتیژانە لەگەڵ ناڕازییان و گوتی "لەجێگەی سەرکوتکردن، مافەکانی خەڵک بدەن."
 
مامۆستا ئەنوەر رەستگار لە گوتارەکەیدا لە مزگەوتی شێخ عەبدولعەزیز لە گەڕەکی سەیداوێی شنۆ داوای لە دەسەڵاتی ئێران کرد، لە جێگەی بەکارهێنانی تووندوتیژی و سەرکوتکردنی خەڵک، مافەکانیان بدات. گوتیشی، خەڵکی بێ تاوان لەسەر داواکردنی مافە سەرەتاییەکانیان دەکوژرێن.
 
سەلاح کوردی، شاعیر و نووسەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی دەستبەسەرکردنی مامۆستا ئەنوەر رەستگار پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە بەرامبەر دار و دەستەی بێ دین و ئیمانی بەناو کۆماری ئیسلامیدا هەستایە سەر پێ و دەنگی مەزڵوومیەتی میللەتی کوردی، بە دوو زمانی کوردی و فارسی بەرزکردەوە و بە چاوی داگیرکەرانی ئایین و نیشتمانیدا دا. لەو کاتەوە لەلایەن ئیتڵاعاتی سەر بە سوپای پاسداران بێسەروشوێن کراوە."
 
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لەسەر رێگەی شنۆ - پیرانشار پێشیان بەو مامۆستا ئایینییە گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە و تاوەکو ئێستا ئامادە نین، لەبارەی دۆخی تەندروستی و شوێنی راگرتنی زانیاری بدەنە کەسوکارەکەی.
 
سەرچاوە خۆجێییەکان لە شنۆ دەڵێن، لەو شارە زیاتر لە 60 کەس تاوەکو ئێستا دەستبەسەر کراون. ناوی 13 کەسیان تاوەکو ئێستا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.