ژنێک دان بە کوشتنی هاوژینەکەیدا دەنێت

25-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ژنێکی تەمەن 33 ساڵ دانی بە کوشتنی هاوژینەکەی ناوە و کەسێکی دیکەش لە تاوانەکەدا هاوکاریکردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 25-09-2021 پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیێنداوێکدا ئاماژەی بە دۆزینەوەی بکوژی پیاوێکی 40 ساڵان بە ناوی (هـ ڕ م) کرد کە چوار رۆژ پێش ئێستا تەرمەکەی لە نزیک گوندی تاوێرە لە پارێزگای هەڵەبجە دۆزرابووەوە. 
 
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ژنەکە ناوی (پ ح م)ـە و ژنی ماڵەوە بووە بە هاوکاری کەسێکی دیکە بە ناوی (ح خ ح)ـی تەمەن 20 ساڵ کە دانیشتووی ناحیەی بەرزنجەیە تاوانەکەیان ئەنجامداوە.

 

 
لەبارەی هۆکاری تاوانەکە پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، بەهۆی بوونی کێشەیەکی خێزانییەوە پیاوەکەیان کوشتووە و بەپێی مادەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارەکەن بەندکراون و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.
 
راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە