وەزیری خوێندنی باڵا: وانەبێژانی سەر بە خوێندنی باڵاش دەکرێنە گرێبەست

25-08-2024
مالیک محەممەد
باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا
باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژی دا، وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: بە ئەگەری زۆرەوە مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە خوێندنی باڵاش گرێبەستی هەمیشەییان بۆ دەکرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێمان وایە بڕیاری بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، وانەبێژانی سەر بە خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە و وەزارەتەکەمان تەنیا 1982 مامۆستای وانەبێژمان هەیە و کۆی تێچووی مووچەکانیان ملیارێک و 850 ملیۆن دینار دەکات، ئەمەش ئەگەر تێکڕای 600 هەزار بۆ هەر وانەبێژێک هەژمار بکرێت، بۆیە ئەمە نابێتە بارگرانیی بۆ سەر حکومەت."
 
گوتیشی، "ئەگەر حکومەت 30٪ـی داهاتەکانمان لێوەرنەگرێتەوە، خۆمان دەتوانین خۆمان مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتەکەمان بدەین."
 
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، "هەندێک زانکۆ هەن کە بەشێکی تەواوی تەنیا وانەبێژان بەڕێوەیان دەبەن، ئەو وانەبێژانەشی کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە بۆ هەر کاژێرێک وانەگووتنەوە تەنیا سێ هەزار و 500 دیناریان بۆ هەژمار دەکرێت."
 
25ـی ئابی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەستی هەمیشەیی.
 
هەر ئەمڕۆش وەزیری پەروەردە گوتی، "لەماوەی یەک مانگدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت."
 
د. ئارام ئەحمەد دەشڵێت، "ژمارەی وانەبێژانی ئێمە زۆر لە ئەوانەی پەروەردە کەمترە، بۆیە ئەگەر حکومەت 30٪ـی داهاتەکانمان لێوەرنەگرێتەوە، خۆمان دەتوانین خۆمان مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتەکەمان بدەین."
 
سەبارەت بە پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، وەزیری خوێندنی باڵا گوتی، "پڕۆسەی بایۆمەتریکردن بۆ سێ یەکەمەکان تەواوبووە و بە نووسراو ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کردووە، لەوێشەوە لەڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، بڕیاری کۆتایی بۆ دامەزراندنیان لە دەست حکومەتی عێراقدایە."
 
دووپاتیشی کردەوە، "لەگەڵ حکومەتی عێراق و لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیشدا، گفتوگۆی زۆرمان کردووە و پێمان گوتوون؛ زانکۆ و پەیمانگەکانمان بۆشایی زۆریان لەڕووی کەمیی مامۆستا و فەرمانبەر هەیە و پێویستمان بەو سێ یەکەمانە دەبێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵەکان دوای لەدایکبوونیان لەلایەن دایکەکانیانەوە جێدەهێڵدرێن.

دوو منداڵ لەلایەن دایکەکانیان لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووک جێدەهێڵدرێن

دوو منداڵ لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک، لەلایەن دایکەکانیان جێدەهێڵدرێن و کارمەندانی تەندروستی کاری بەخێوکردنیان لەئەستۆ گرتووە.