لە کەرکووک تازە زاوایەک ملی بەر پانکە دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات

25-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری كەركووک، تازە زاوایەك ملی بەر پانكە دەكەوێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، سامان یابە عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رووداوەکە روویداوە".
 
هەروەها گوتی، "گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ بووە بەناوی بەكر ئەنوەر سەبار، کە دانیشتووی گەڕەکی یەکی حوزەیرانە لە کەرکووک، لە ماڵەوە پانکە لە ملی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
 
ئاماژەی بەوەشدا، "خێزانی ئەو گەنجە خەڵکی ناحیەی عوزێمی دیالەن و ئاوارەی کەرکووک بوون و تەنیا 10 رۆژە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە".
 
تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، "ئەو گەنجە لە كاتی هێنانە خوارەوەی بەتانی لەسەر كانتۆر، ملی بەر پانكەکە کەوتووە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە