ئاگر لە دارستانەکانی مەریوان کەوتەوە: چوار ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا
رووداو - مەریوان
ئەمڕۆ ئاگرێک لە دارستانەکانی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار ژینگەپارێز بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوتەی سەرچاوەیەکی رووداو لە مەریوان، ئاگرەکە بەهۆی تۆپبارانی ئێران دروستبووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو یەکێک لەوانەی لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی دارستانەکانی گوندی سەڵەسی مەریوان گیانیان لەدەستداوە، شەریف باجوەرە کە چالاکوانێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی ناسراو بوو لەسەر ئاستی کوردستان.
شەریف باجوەر