بەرپرسیار؛ منداڵێکی تەمەن 14 ساڵان بۆ رزگارکردنی ژیانی پێویستی بە 40 هەزار دۆلارە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەدنان رەشید
A+ A-
 

 

رووداو دیجیتاڵ 

هندا عوزێر، لە تەمەنی سێ مانگییەوە تووشی تالاسیمیای جۆری "کوبرا" بووە و 15 رۆژێک جارێک لە کەمپی روانگەوە دەبرێتە سەنتەری ژین و خوێن لە جەستەی دەکرێت. بە گوتەی بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، چارەسەری هندا لە هەرێمی کوردستان نییە و نەشتەرگەرییەکەی لە دەرەوەی وڵات "40 هەزار دۆلار"ـی پێویستە.
 
هندا سەرەڕای نەخۆشییەکەی، بەردەوامە لە خوێندن و لە پۆلی 7 دەخوێنێت. عوزێر عیدۆ، باوکی هندا لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو، داوای هاوکاریی کرد بۆ چاکبوونەوەی کچەکەی.
 

 

 
باوکی هندا گوتی: "نەخۆشم و ناتوانم کاربکەم. کاسبکارم نییە. کوڕێکم هەمان نەخۆشیی کچەکەمی هەیە، بەڵام ئەو تەمەنی بچووکترە و نۆرەمان گرتووە لە سلێمانی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرییەکە."
 
هندا و براکەی، پێویستییان بە چاندنی مۆخی ئێسکە بۆ چاکبوونەوەی یەکجارەکی. دکتۆر حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری ژین لە دهۆک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان، لە بەرپرسیار گوتی: " تالاسیمیاکەی هندا جۆری کوبرایە. نەشتەرگەرییەکە تەنیا لە دەرەوەی وڵات دەکرێ."
 
 
تەنیا سەنتەر لە هەرێمی کوردستان، سلێمانییە کە نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسک دەکات. ئەو سەنتەرەش تەنیا نەشتەرگەریی بۆ تەمەنی 2 تاوەکو 12 ساڵی دەکات.  بە گوتەی دکتۆر حەسەن، سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک لە هەولێر و دهۆک "بەمزووانە دەکرێتەوە".
 
چارەسەری هندا لە وڵاتانی ئوردن، تورکیا، ئێران و هیندستان دەکرێ. خەرجیی نەشتەرگەرییەکەش لە توانای ئەو خێزانەدا نییە. 
 
خێزانی هندا ئاوارەی شنگالن. لە 2015ـەوە لە کەمپی روانگە لە سنووری دهۆک دەژین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری هەولێر لە شەواندا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پرۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاژێری لە گەڕەکێکی هەولێر رادەگەیێندرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکی پڕۆژەیەکی ئەزموونی رادەگەیێنێت، ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاژێرییە بۆ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی شادی، کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری هەولێر.