وەزارەتی دارایی چەند مەرجێک بۆ پێدانی زەوی بە خانەنشینان رادەگەیێنێت

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی چەند مەرجێکی بۆ پێدانی زەوی بە خانەنشینان بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی فۆڕم دەکرێت. 
 
بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.
 
وەزارەتەکە ئەم مەرج و رێنماییانەی بڵاوکردوونەتەوە: 
 
1- رۆژی دووشەممە، 29-7-2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێن.
 
2- تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
 
3- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند بوبن لە وەرگرتنی زەوی.
 
4- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە رێگەی فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.