یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی تەقینی تانکییەک لە دهۆک گیانی لەدەستدا

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گەرەکی ماڵتای دهۆک دوو منداڵ برینداربوون، ئەم ئێوارە یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
پێنجشەممە، 25-07-2024، قادر قاسم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتان لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 7:00ی ئێوارە، رۆکان مەتین، کە 90٪ی جەستەی سووتابوو، گیانی لەدەستدا.
 
کاژێر 10:30 بەیانی ئەمڕۆ، تانکی گاز لە سەربانی یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی ماڵتا گڕیگرت و بەهۆیەوە دوو منداڵ کە برابوون برینداربوون، یەکێکیان زیاتر 90٪ و ئەوەی دیکە 25٪ی جەستەی سووتا.
 
سەبارەت بە تەندروستیی منداڵەکەی دیکە، قادر قاسم گوتی: "تەندروستی جێگیرە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە."
 
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، منداڵەکان لەکاتی یاریکردن ئاگریان بەرداوەتە تانکییەکە و ئەو کارەساتە روویداوە.
 
.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری هەولێر لە شەواندا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پرۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاژێری لە گەڕەکێکی هەولێر رادەگەیێندرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکی پڕۆژەیەکی ئەزموونی رادەگەیێنێت، ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاژێرییە بۆ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی شادی، کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری هەولێر.