داواکاری گشتیی سلێمانی داوایەک لە دژی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەجووڵێنێت

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

داواکاری گشتیی سلێمانی داوایەک لە دژی ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەجوڵێنێت، ئەندامێکی دەستەکە دوای راگرتنی بۆ ماوەیەک بە کەفالەت ئازادکرا.
 
ئاوات ئازاد، ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەلایەن داواکاری گشتی سلێمانییەوە بەپێی مادەی 434ـی یاسای سزادانی عێراقی داوایەک لە دژی ئەندامانی دەستەکەمان جوڵێندراوە، گوایە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ خوێندرایەوە دەستەواژە و قسەی نەشیاو بە حکومەت گوتراوە.
 
ئەو ئەندامەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گوتی: "لە داواکەدا ناوی مامۆستا دڵشاد میرانی بەناو هاتووە، بەڵام نووسراوە ئەو و ‌هاوڕێیەکانی کە مەبەستی ئێمەیە کە لەگەڵیدابووین، بۆیە ئەمڕۆ چووینە بنکەی پۆلیسی ئەزمەر و دوای وەرگرتنی قسەکانی مامۆستا دڵشاد رەوانەی لای دادوەر کرا و دواتر تاوەکو رۆژی دادگاییکردنەکە بە کەفالەت ئازادکرا."
 
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە دوای خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ساڵی رابردووی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دژی درەنگ هاتنی مووچە، راگرتنی پلەبەرزکردنەوە، بەهەمیشەییکردنی گرێبەست و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و ژمارەیەک داواکاریی دیکە، دامەزرا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو تانکییەی لە دهۆک تەقییەوە.

یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی تەقینی تانکییەک لە دهۆک گیانی لەدەستدا

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە گەرەکی ماڵتای دهۆک دوو منداڵ برینداربوون، ئەم ئێوارە یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.