بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: 15٪ـی گەڕەکەکان تۆڕی ئاویان نییە

25-07-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی سلێمانی رایدەگەیێنێت، 15٪ـی گەڕەکەکانی شارەکە تۆڕی ئاویان نییە و نزیکەی چوار هەزار ماڵ بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت. دەشڵێت، نزیکەی 85٪ـی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان بەستووە و ئەمساڵ کەمترین سەرپێچی و بەفیڕۆدانی ئاو لە سلێمانی هەیە.

ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی سلێمانی لە پۆدکاستی بەکاتی سلێمانی رایگەیاند، هێشتا بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی سلێمانی گرفتی نەبوونی تۆڕی ئاویان هەیە کە نزیکەی 15٪ـی گەڕەکەکانی سلێمانی دەکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ماستەرپلانی شارەکە فراوانکراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە رێگەی سێ پڕۆژەوە ئاو بۆ شارەکە دابین دەکات، ئەوانیش پڕۆژەکانی دووکان- سلێمانی یەک و دوو، هەروەها پڕۆژەی ئاوی سەرچنار کە رۆژانە 24 کاژێر ئاو بەرهەمدەهێنن.
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی هەیانە، سێ رۆژ جارێک ئاو بەسەر گەڕەکەکاندا دابەش دەکرێت و هەر جارێک نزیکەی سێ کاژێر ئاو بەردەدرێتەوە.
 
لەبارەی پشکنین و کوالێتیی ئەو ئاوەی دابەشی دەکەن، ئامانج جەلال ئاماژەی بەوەکرد، "رۆژانە بەردەوام لە سێ تاقیگەی پشکنینەوە، پشکنین بۆ ئاوی سلێمانی دەکرێت، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوانیش پشکنین دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە پاک و خاوێنییەکەی."
 
گوتەبێژی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا نزیکەی چوار هەزار ماڵ بەهۆی نەبوونی تۆڕی ئاو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت.
 
ئەو بەڕێوەبەرە باس لەوەش دەکات، ئەمساڵ لەچاو ساڵانی پێشوو، هاونیشتمانیان کەمترین ئاو بەفیڕۆدەدەن، بەشێوەیەک لە ساڵانی پێشوودا، ساڵ هەبووە 13 هەزار شوێنیان سزا داوە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 1500 شوێن سزا دراوە، ئێستا لەکۆی 190 هەزار هاوبەشی ئاو نزیکەی 85٪ـی پێوەری ئاویان بەستووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.