وەزیری پەروەردە: 212 هەزار قوتابیی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن

25-07-2023
هیدایەت جان
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، یەکەم کۆربەندی پەروەردەیی کوردستان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە دروشمی پەروەردە بۆ هەمووانە بەسترا. وەزیری پەروەردە رایگەیاند؛ 152 هەزار ئاوارەی نێوخۆی عێراق و 60 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و پێداچوونەوەیان بۆ 40 کتێبی پڕۆگرامی خوێندن کردووە.
 
رۆژی سێشەممە، 25ـی تەممووزی 2023، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە یەکەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان رایگەیاند: "ئێستا 152 هەزار قوتابیی ئاوارەی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن، کە وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرپەرشتیان دەکات، بەڵام لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی ئاسانکاری تەواومان بۆ کردوون و 140 قوتابخانەمان خستووەتە خزمەتیان".
 
دروشمی کۆڕبەندەکەی وەزارەتی پەروەردە خوێندن بۆ هەمووانە و وەکو ئالان حەمە سەعید ئاماژەی پێدا؛ "ئێستا 60 هەزار پەنابەری سووری لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردن دەخوێنن".
 
لەبارەی مامەڵەکردنی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "ساڵی رابردوو لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، دوای ئەوەی شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت بۆ تێکەڵبوونەوە بە قوتابخانەکان، دەبێت لەگەڵ قوتابیانی ئاسایی دابنرێن و لە چوارچێوەی پەروەردە بۆ هەمووان درێژە بە خوێندن بدەن".
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لەماوەی چوار ساڵی رابردوو 82 قوتابخانەی نوێ دروستکراون و هەزار و 503 قوتابخانەی دیکە نۆژەن کراونەتەوە. ئالان حەمە سەعید دەڵێت: "ئێستاش دەیان قوتابخانە لەژێر کارکردندان و تاوەکو شەش مانگی دیکە ئامادە دەبن بۆ وەرگرتنی قوتابی، هاوکات 452 ژوور دروستکراون لە چوارچێوەی سیاسەتی فراوانکردنی قوتابخانەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی".
 
وەزیری پەروەردەی حکومەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندن گوتی: "تاوەکو ئێستا پێداچوونەوە بە 40 کتێبی خوێندن کراوە، هەڵەکانیان راستکراونەتەوە و دیزاینی نوێیان بۆ کراوە، ئێستاش کار لەسەر 40 کتێبی دیکە دەکەین و بەگوێرەی ستانداردەکان پێداجوونەوەیان بۆ دەکرێت".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."