رزگاربوویەکی ئەنفال: بە براکەمیان گوت جامانە سوورەکەت فڕێبدە ئەنفال ناکرێیت، رازی نەبوو
رووداو دیجیتاڵ
تەنیا له‌به‌رئه‌وه‌ی جلوبه‌رگیان كوردی بووه و جامانه‌ی سووریا‌ن له‌سه‌ردا بووه، له ده‌ڤه‌ری بارزان دوو كریستیانی دانیشتووی گوندی بێدیال به‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال كه‌وتوون. كریستیانه‌كانی ناوچه‌كه ئاشوورین، له دێرزه‌مانه‌وه پیشه‌گه‌ری باش بوونه و ئه‌وان بوون كه یه‌كه‌مجار تۆپیان بۆ شۆڕشی بارزان دروستكردوه.
به جلوبه‌رگی كوردیی بارزانییه‌وه وێنه‌ی خاچ له‌سه‌ر دڵ و نێوچاوانی ده‌كات، گۆرگیس یوحه‌ننا، ئێستا ته‌مه‌نی 82 ساڵه و یه‌كێكه له رزگاربووانی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، گوندی بێدیال زێدی گۆرگیس و كریستیانه‌كانی ده‌ڤه‌ری بارزانه، وه‌ك گونده‌كانی دیكه‌ی بارزان ساڵی 1987 دانیشتووانی راگواستراون بۆ كۆمه‌ڵگەی دیانه، ئه‌وكات گوند 50 ماڵ بووه و ئێستا هەشت ماڵی لێن، دوو كه‌سی ئه‌م گونده به‌هۆی جلوبه‌رگ و جامانه‌ی سووره‌وه به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون و یه‌كێكیان برای بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی ئامۆزا.
گۆرگیس یوحەننا، رزگاربووێكی ئه‌نفالە و دەڵێت، "له كاتی بردنی براكه‌مدا پێیان گوت جامانه‌یێکی شین له سه‌ری خۆت دانێ و ئه‌و سووره‌یان فڕێ بدە، تۆ ناگرن، رازی نه‌بوو، گوتی من چۆن جامانه‌ی خۆم فڕێده‌ده‌م، ئه‌م جامانه‌یه ره‌مزی منه. ئێمە بارزانین و خۆزگه منیشی له‌گه‌ڵ بام، چونكه ئه‌وان نه‌مرن و كه‌س مه‌حكه‌مه‌ی نه‌كردوون كه تاوانبار بن و وه‌ك كه‌وێكی نێو قه‌فه‌ز بردنیان و نه‌یان هێنانه‌وه."
وێنه‌ی دوو كریستیانه‌كه‌ی ئه‌نفاله له مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، عۆدیشۆ یوحه‌ننا و خۆشابه یوحه‌ننا له 10-8-1983 له ته‌مه‌نی 28 ساڵی له شارۆچكه‌ی دیانه بردران و زینده به‌چاڵكران.
تاكه یادگاریی باوكیه‌تی به‌ده‌ستیه‌وه، جۆلیان خۆشابه ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه كاتێك باوكی ئه‌نفالكراوه، خۆی تاقانه و دایك و خوشكه‌كه‌شی له‌دوای ئه‌نفالكردنی باوكی به جه‌ڵته‌ی دڵ مردوون. بیریه‌تی كه چۆن باوكیان بردووه. دەڵێت، "بیرم دێت شه‌وێك چواردەوری كۆمه‌ڵگەی دیانه‌یان دا، حكومه‌تی به‌عس بۆ به‌یانییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی جامانه‌ی سوور بوو گرتیان، بیرمه كه به باوكمیان گوت، تۆ مه‌سیحیت، جامانه‌ت فڕێ بده، كاریان پێت نییه، به‌ڵام باوكم رازی نه‌بوو."
باپیره‌ی جۆلیان پیشه‌گه‌ر بووه له گوندی بێدیال و تۆپی بۆ شۆڕشی بارزان دروستكردووه، به‌هۆیه‌وه له حكومه‌تی عێراق قاچاخ بووه و پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستانیش بووه.
له كۆی هه‌شت هه‌زار ئه‌نفالكراوی بارزان تاوه‌كو ئێستا رووفاتی 596 كه‌س هێندراونەتەوە.