رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و دەڵێت، بزووتنەوەکە "سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ديارە."
ئەمڕۆ 25ی تەممووزی 2022 يادى 13 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جگە لە پیرۆزبایی لە بزووتنەوەکە و هەڵسوڕاو و لایەنگرانی، ئاماژەی بەوەش کردووە، "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌كو هێزێكى سياسيى كارا، رۆڵێكى ديار له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕيت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ديارە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جه‌ختی له "گرنگى و پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان" کردووەتەوە بۆ "تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و كارى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان:
به‌ڕێزان له جڤاتى نيشتمانيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
يادى سێزده ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌كه‌تان به گه‌رمى له ئێوه و ته‌واوى هه‌ڵسووڕاوان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕيت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له گرنگى و پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌كه‌مه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و كارى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/25
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ