کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و هیوای خواست کە بزووتنەوەکە هەماهەنگی زیاتری لایەنەکان بێت لە کابینەی نۆیەمی حکومەت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 12هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا پیرۆزبایی لە بزووتنەوەکە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون، دەشڵێت "ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سیاسیی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم، لەگەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت".
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:
بەبۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سیاسیی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم، لەگەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، بۆئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر و شیاوتر کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەر شاد و سەرکەوتووبن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25ی تەممووزی 2021
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ